ئایا قەیرانی سوتەمەنی لوبنان بە هاوکاری ئێران چارەسەر دەبێت؟

نووسەر:
شه‌ممه‌ 21 ئاب 21 - 09:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=3442

قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە ناردنی کەشتییە نەوتییەکانی ئێران بۆ لوبنان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوتەمەنی ئەو وڵاتە، کاردانەوەی زۆری لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان لێکەوتەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمریکییەکان و کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان کە تا ئێستا لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی لوبنان لێدوانی جیاوازیان هەبوو؛ لەپڕێکدا باسی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان و چارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی ئەو وڵاتەیان کردەوە!

قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە ناردنی کەشتییە نەوتییەکانی ئێران بۆ لوبنان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوتەمەنی ئەو وڵاتە، کاردانەوەی زۆری لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان لێکەوتەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمریکییەکان و کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان کە تا ئێستا لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی لوبنان لێدوانی جیاوازیان هەبوو؛ لەپڕێکدا باسی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان و چارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی ئەو وڵاتەیان کردەوە!

حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵا، لە لێدوانێکیدا لە ڕۆژی عاشورا ڕایگەیاند: من بە ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان دەڵێم، کەشتی هەڵگری سوتەمەنی، کە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو لە ئێرانەوە بەڕێدەکەوێت، لە ساتی بەڕێکەوتنی بەشێکە لە خاکی لوبنان.

ئەم لێدوانانەی حەسەن نەسروڵڵا کە بۆ دوژمنانی بەرخۆدان گرنگن و هەمیشە بە شێوەی راستەوخۆ تەماشای دەکەن، وای لە لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی لوبنان و نێودەوڵەتی کرد تا بیرێکی ئەم بابەتە بکەنەوە، چونکە ئەگەر قەیرانی سوتەمەنی لوبنان بە هاوکاری ئێران چارەسەر بکرێت و هەر وەک جارانیش بەرخۆدان (حزبوڵڵا) فریای خەڵکی لوبنان بکەوێت و قەیرانی سوتەمەنی چارەسەر بکات، ڕۆژئاواییەکان و لایەنەکانی دیکە لە لوبنان رووبەڕووی رەخنە دەبنەوە.
لەلایەکی ترەوە پیلانەکانی دژ بە ئێران و بەرخۆدان لە لوبنان شکست دەهێنێت، چونکە گەلی لوبنان هەنگاوە دۆستانەکانی ئێران بەکردەوە دەبینێت و بەڵێنەکانی بەتاڵی لایەنە ڕۆژئاواییەکان ئاشکرا دەبن.

بۆیە دوای قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا، باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان بە خێرایی ڕایگەیاند کە لوبنان پێویستی بە سوتەمەنی ئێران نییە چونکە زۆربەی تانکەرەکان چاوەڕێی بەتاڵکردنەوەی سووتەمەنی دەکەن!
دوو کۆمپانیای تۆتال و کۆراڵ هەروەها لە ڕاگەیێندراوێکی بەپەلەدا ڕایانگەیاند کە چاوەڕێی کەشتیە نەوت هەڵگرەکانیان لە دەرەوەن و بەم نزیکانە کێشەی بەنزین چارەسەر دەبێت!
سەعد حەریری هەروەها ووتی: ئەو ڕاگەیاندنەی نەسروڵڵا لەبارەی هاتنی کەشتییە ئێرانییەکان بۆ لوبنان، ئەو وڵاتە دەباتە ناو ململانێی ناوخۆیی و دەرەکییەوە.
ئەم کاردانەوانە گوشاری لایەنە ڕۆژئاواییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی ناردنی سوتەمەنی ئێرانی نیشان دەدات!

پرسیار ئەوەیە ئایا قەیرانی سوتەمەنی لوبنان کە تایبەت نیە بەم چەند رۆژ و چەند هەفتەیەوە، بۆچی لایەنە ڕۆژئاواییەکان دوای قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا تازە بیریان لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی ئەم وڵاتە کردەوە؟

زایۆنیستەکان لێدوانەکانی حەسەن نەسروڵڵایان دەربارەی کەشتییە ئێرانییەکە کە ووتبووی لە ساتی بەڕێکەوتنی دەبێتە بەشێک لە خاکی لوبنان، لێدوانێکی هەڕەشە ئامێز بۆ ئیسرائیلیان زانیوە کە نیشانەی فراوانی و بەهێز بوونی تواناکانی حزبوڵڵای لوبنانە.

ئەم هەنگاوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە جارێکی تر کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوی ناوە بۆ یارمەتیدانی خەڵک و حکوومەتەکانی ناوچەکە و بە پێچەوانەی لایەنە ڕۆژئاواییەکان بە ئاراستەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە هەنگاو دەنێت.

شایانی باسە، لوبنانییەکان لە سۆشیال میدیا بە بڵاوکردنەوەی پۆستەر و وێنەی کەشتییە ئێرانییەکە بە هاشتاگی #سفینهالوعدالصادق و #شکرا_ایران پێشوازییان لەو هەنگاوە و ستایشی حزبوڵڵا و ئێرانیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .