سعودیه - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شه‌ممه‌ 8 نیسان 2023 - 12:03

یەمەن بەرەو ئاشتی؛ شاندێکی سعوودیە سەردانی سەنعا دەکات

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ڕەوتی دانوستانەکانی ئاشتی یەمەن ڕایگەیاند کە شاندێکی سعوودیە و عۆمان هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی ئاگربەستی هەمیشەیی سەردانی سەنعا دەکات.

پێنج شه‌ممه‌ 6 نیسان 2023 - 13:25

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە پاش ٧ ساڵ / هەر دوو وڵات ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشایەتی سعوودیە لە پاش ٧ ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ ی نیسان لە شاری پەکین بەڕێوەچوو.

یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئازار 2023 - 23:45

سەرۆککۆماری ئێران بانگهێشتی سعودیە کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئێران وێرای پێشوازی لە بانگهێشتی شای سعودیە بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ ڕیاز، جەختی لە ئامادەیی ئێران بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان کردەوە.

دوو شه‌ممه‌ 13 ئازار 2023 - 16:05

توڕەیی زیاتری ئەمریکا؛ زمانی ئینگلیزی لە بەڵگەنامەکانی ڕێککەوتنی ئێران و سعودیە لابرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمریکا هێشتا زۆر نیگەرانە لە پەرەسەندنی ڕۆڵ و کاریگەری چین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت دوای ڕێککەوتنی نێوان ڕیاز و تاران لە پەکین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی دانوستانەکانی پەکین ڕێککەوتوون لە کاتی دانوستانەکاندا زمانی ئینگلیزی بەکارنەهێنن و نامە و بەڵگەنامەکانیش بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و چینی بوون.

شه‌ممه‌ 11 ئازار 2023 - 15:57

نیویۆرک تایمز: ڕێککەوتنی نێوان سعودیە و ئێران ئیسرائیلی تووشی شوک کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، ڕژێمی زایۆنیستی لە مێژە هیوای ئەوە بوو ئێران گۆشەگیر بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەرەبستان باشتر بکات. بەڵام دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران ئەم ئامانجەی ئاڵۆزتر کردووە؛ بابەتێک کە بۆ نەتانیاهۆ بە زیانبەخش دادەنرێت.

سێ شه‌ممه‌ 21 شوبات 2023 - 12:17

ناتانیاهۆ: بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێران پەیوەندیەکانمان لەگەڵ سعودیە دادەمەزرێنین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەم ڕژیمە بە مەبەستی “کۆنتڕۆڵکردنی ئێران” هەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستانی سعودی دابمەزرێنێت.

پەسەندترین