ئاسیای ناوەڕاست - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێ شه‌ممه‌ 4 نیسان 2023 - 10:24

ڕووسیا زیاتر لە نیوەی شاری باخموت کۆنتڕۆڵ کرد! (نەخشەی مەیدانی)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری باخموت، بینای شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی باخموت لە ناوەندی ئەم شارە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیا.

سێ شه‌ممه‌ 28 ئازار 2023 - 14:41

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا؛ کارگەیەکی ٤ هەزار مەتری بە ئاگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ سووتا! (ڤیدیۆ)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ و دنیپرۆپترۆڤسک.

سێ شه‌ممه‌ 28 ئازار 2023 - 14:12

پێشڕەوی سەرنەکەوتووی کۆماری ئازەربایجان لە باکووری ڕێڕەوی لاچین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی حکومەتی باکو سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو لە باکووری کۆریدۆری لاچین بە ئامانجی داخستنی ئەو ڕێگایانەی بەرەو ستێپاناکرت (خانکەندی) دەچن، ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان دەستپێکرد. هەرچەندە هەواڵە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بە سەرکەوتنی حکومەتی باکو لەم بابەتەدا دەکرد؛ بەڵام دواتر هێزەکانی ئازەربایجان لە داخستنی ڕێگای خانکەندی – خەلەفلی- تۆرشسو کشانەوە و لە بەرزاییەکانی ساریبابا لە ڕۆژهەڵاتی ڕێگاکە جێگیربوون.

سێ شه‌ممه‌ 28 ئازار 2023 - 11:36

باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان بە فەرمی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەستبەکاربوو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزی باکو لە تەلئەبیب ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئازار، نامەی دەستبەکاربوونەکەی پێشکەش بە ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل کرد.

یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئازار 2023 - 09:19

فێڵی ئەمریکا لە ئیمارات سەبارەت بە کۆچبەرانی ئەفغانی / دوو هەزار کۆچبەری ئەفغانی لە ژێر دەستی ئەبوزەبی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەڵێنی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی کۆچبەرە ئەفغانییەکان بۆ ئیمارات بۆ نیشتەجێکردنیان لە وڵاتانی سێیەم، زۆرێک لەو کۆچبەرانە ئێستا ڕووبەڕووی پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن لە بەڵێنەکەی بوونەتەوە، بەشێوەیەک کە هیومان ڕایتس وۆچ (ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ) ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٢ هەزار و ٧٠٠ کۆچبەری ئەفغانی لە ئیمارات بە ناڕەوایی دەستبەسەر کراون.

پەسەندترین