لوبنان - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 7 نیسان 2023 - 13:29

هێرشی موشەکی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان؛ لوبنان لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆمار بکات

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان رایگەیاند، بۆردوومانی ئیسرائیل پێشلکردنی سەروەریی خاکی لوبنان و پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیاری ژمارەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.

پێنج شه‌ممه‌ 6 نیسان 2023 - 18:44

هێرشی موشەکی لە باشووری لوبنانەوە بۆ باکووری فەلەستینی داگیرکراو؛ چوار زایۆنی بریندار بوون (ڤیدیۆ)

لە ئەنجامی تەقاندنی ٣٤ موشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو، لانیکەم چوار ئیسرائیلی بریندار بوون.

سێ شه‌ممه‌ 7 ئازار 2023 - 15:27

نەسروڵڵا: ڕووداوەکانی حوارە، دڕندەیی زایۆنیستەکان دەسەلمێنێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شارۆچکەی حوارە لە باشووری نابلوس و ئازار و مەینەتی گەلی فەلەستین، دڕندەیی دانیشتوانی زایۆنیستی دەسەلمێنێت.

شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2023 - 18:50

حزبوڵڵای لوبنان: چالاکییەکەی قودس وەڵامێکی خێرای تاوانەکانی زایۆنیستەکان بووە

حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی چالاکی خەباتگێڕێکی فەڵەستینیی لە شاری قودسی داگیرکراو کرد و بە وەڵامێکی خێرا و بەهێزی تاوانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی ئاوارەکانی جنین لە کەرتی خۆرئاوا ناوی بردووە.

شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2023 - 20:32

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لوبنان لەگەڵ نەخالە و حەسەن نەسروڵڵا کۆبووەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی گەشتێکی بۆ لوبنان لەگەڵ چەند بەرپرس و کەسایەتییەکی لوبنانی و فەلەستینی، لەوانە عەبدوڵڵا بوحبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری لوبنان، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبوونەوە.

چوار شه‌ممه‌ 4 كانونی دووه‌م 2023 - 16:52

نەسروڵڵا: ئامانجەکانی ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سولێمانی مسۆگەر نەبووە و ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵیادی تیرۆری شەهیدان فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و جێگری دەستەی حەشدی شەعبی عێراق وتی کە هیچ یەک لە ئامانجەکانی ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سولێمانی مسۆگەر نەبووە و ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە.

سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی دووه‌م 2023 - 16:59

ڤیدیۆی هەڕەشەئامێزی حزبوڵڵا بۆ حکومەتی نوێی ئیسرائیل + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەشی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، شکاندنی بەربەستی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان و هێرشکردنە سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی فەلەستینی داگیرکراوی ھاوشێوەسازی کرد.

پەسەندترین