ئێران - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێ شه‌ممه‌ 14 ئازار 2023 - 21:28

تاوتوێکردنی سایتی موشەکی ئەسفەهان لەلایەن ناوەندێکی توێژینەوەی ئیسرائیلی (ڤیدیۆ)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندێکی توێژینەوەی ئیسرائیلی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆییەکەدا، تاوتوێ سایتێکی موشەکیی سەر هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەسفەهان کردووە.

یه‌ك شه‌ممه‌ 5 ئازار 2023 - 15:05

سوپای بەریتانیا بانگەشەی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی چەکی ئێرانی بۆ یەمەن کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی دەریایی بەریتانیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئاوەکانی کەنداوی عومان دەستیان بەسەر بارێکی چەکی ئێرانیدا گرتووە کە بریتین لە مووشەکی دژە زرێپۆش و پێکهاتەکانی مووشەکی بالیستیکی مەودا مامناوەند.

پێنج شه‌ممه‌ 2 ئازار 2023 - 09:42

ئێران مانۆڕێکی تایبەت بە بەرگری ئاسمانی ئەنجام دا + ڤیدیۆ و وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانۆڕی هاوبەشی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی ئێران لەژێر ناونیشانی “بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەت ١٤٠١” لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور و ناوەندی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.

شه‌ممه‌ 25 شوبات 2023 - 10:06

ڤیدیۆ: «پاوە»، نوێترین مووشەکی کرۆزی ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران کارپێکردنی نوێترین مووشەکی کروزی ئێرانی بە ناوی «پاوە» ڕاگەیاند و وتی: نوێترین مووشەکی کروزی ئێرانی بە ناوی پاوە بە مەودای ١٦٥٠ کیلۆمەتر چووەتە ناو ڕیزی مووشەکەکانی ئێمەوە.

سێ شه‌ممه‌ 21 شوبات 2023 - 09:33

یەکێتی ئەوروپا پاکێجی پێنجەمی سزاکانی سەر ئێرانی پەسەند کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی شوبات) لە درێژەی پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران، پاکێجی پێنجەمی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.

دوو شه‌ممه‌ 20 شوبات 2023 - 09:48

جێگیرکردنی ماکێتی فڕۆکەی جەنگی سوخۆ ٣٥ لە بنکەی ژێرزەوینی هەڵۆ ٤٤ی هێزی ئاسمانی ئێران!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد کە لە بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی هەڵۆ ٤٤ی هێزی ئاسمانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، جێگیرکردنی ماکێتی سوخۆ ٣٥ و ئێف ٤ لەم بنکەدا دەبینرێت.

پەسەندترین