یادداشت - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 26 شوبات 2023 - 21:31

یادداشت: جەنگ هێشتا دەستی پێنەكردوە

“هێشتا شەڕ دەستی پێنەکردووە” دروشمی فیلمە نافەرمییەکەی ئەم دواییەی داعشە بە ناونیشانی (WAR AND MEDIA) کە لە ڕاستیدا بەشی دووەمی فیلمی دیکۆمێنتیاریی “البدایه و النهایه”یە لە دوای بڵاوبوونەوەی بەشی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢١. ئەم فیلمە ناوی (THE END AND THE BEGINNING 2)ـە، و بە (WAR HASN’T BEGUN YET) یان “الحرب لم تبدا بعد” دەناسرێتەوە.

چوارشەممە 15 شوبات 2023 - 17:36

یادداشت: ڕۆڵی بەریتانیا لە شەڕی یەمەن؛ لە فرۆشتنی چەکەوە بە سعودیە تا پاڵپشتی لە بەرزکردنەوەی نرخی گومرگی لە یەمەن

دوای چەندین سەدە لە کۆلۆنیالیزم (ئیستعمار)، بەریتانیا ڕووی لە سیاسەتێکی فرەلایەنە کردووە، کە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بریتین لە زنجیرەیەک پیلانگێڕی سیاسی و ئابووری بۆ داگیرکردنی سەربازیی دوورگەکان و سەرچاوە نەوتییەکان. لە لایەک بە فرۆشتنی چەک و دابینکردنی هاوکاری سەربازی بە وڵاتانی دەوڵەمەندی عەرەبی، هەوڵی خۆشکردنی ئاگری شەڕ و خوێنڕشتن لە دژی وڵاتانی لاواز دەدات و لە لایەکی دیکەشەوە لە ژێر ناونیشانی ناوبژیوان و ئاشتیخوازێک شانبەشانی ئەمریکییەکان و چینییەکان سەروەت و سامانە سرووشتیەکانی وڵاتێکی قەیراناوی تاڵان دەکەن. یەمەن نموونەیەکی ڕوونی ئەم سیاسەتەی بەریتانیایە!

شەممە 4 شوبات 2023 - 14:27

یادداشت: تاوتوێکردنی زیادبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای دەرعا

ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای دەرعا لە ساڵانی ڕابردوودا بە تایبەت لە چەند مانگی ڕابردوو ڕۆژانە نائارامی بەخۆیەوە بینیوە. بڵاوبوونەوەی تیرۆر و نائەمنی لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا بە ڕوونی کاریگەری لەسەر چالاکیی ئابووری و ژیانی خەڵک داناوە و نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کۆتایی هاتنی نائەمنی، هانی کۆچکردنی بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەم پارێزگایە دەدات.

هه‌ینی 27 كانونی دووه‌م 2023 - 23:06

خۆپیشاندان لە تەلئەبیب؛ ناتانیاهۆ توندڕەوتر لە جاران

خۆپیشاندانەکانی ٢١ی کانونی دووەم لە شارەکانی قودس، تەلئەبیب و حەیفا دژی سیاسەتەکانی سەرۆکوەزیرانی نوێ، کاردانەوەی زۆری لە ناوەوە و دەرەوەی فەلەستینی داگیرکراو بەدوای خۆیدا هێنا. بەگوێرەی (هارێتز)ی ئیسرائیلی، زیاتر لە ٢٥٠٠ کەس لە شاری حەیفا و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە شەقامی کاپلانی تەلئەبیب گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانیان دژی ناتانیاهۆ ئەنجامداوە.

هه‌ینی 27 كانونی دووه‌م 2023 - 21:03

سعوودیە و دوژمنایەتییەکی بێ ئەنجام لە بەرامبەر سوریا

بە تێڕوانین لە شەڕی ١٢ ساڵەی سوریا و تاوانی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا – وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی بەوە دەگەین کە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتییان لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا کردووە و بە دیاریکراوی دەتوانین ناوی سعوودیە بهێنین.

یەکشەممە 22 كانونی دووه‌م 2023 - 15:56

یادداشت: ڕێککەوتنی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە؛ چوارچێوە و ئاستەنگەکانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی یەمەن چین؟

بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سەرنەکەوتووی ڕێککەوتنی ستۆکهۆڵم و جێبەجێکردنی ناتەواوی سێ قۆناغی ئاگربەستی کاتی، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە، بابەتێکی ئەستەم و چاوەڕوان نەکراوە. پێدەچێت بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە، جارێکی دیکە ڕێککەوتنێکی کاتی لەسەر پرسەکانی وەک ئاگربەست، ئاڵوگۆڕی زیندانیان، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی لە داهاتی نەوت، و کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەری ئەلحودەیدە جێبەجێ بکرێت، و دوای ناکۆکییە ناوچەییەکان دەست بە گفتوگۆ لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی یەمەن بکەنەوە.

هه‌ینی 20 كانونی دووه‌م 2023 - 20:46

یادداشت: حکومەتی خۆسەر لە باشووری سوریا

شەڕی ئۆکرانیا و کەمبوونەوەی ڕۆڵی ڕووسیا لە باشووری سووریا وایکرد وڵاتانی هاوسنوور و هەروەها زلهێزەکانی ناوچەکە بیر لە باشووری سوریا بکەنەوە. ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای سوەیدا و زانیاری و بەڵگەکانی بەدەست هاتوو، ئاماژە بە تاکتیکی نوێی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی خۆسەر لە پارێزگای سوەیدا دەکات.

سێشەممە 17 كانونی دووه‌م 2023 - 12:58

یادداشت: بژاردەکانی جۆلانی دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا چین؟

پرسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا لە نێوان هەواڵە ناکۆکانەی سەبارەت بە بڕیار و ئامانجە ڕاستەقینەکەی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەردەوامی تورکیا لە پشتیوانیکردنی هێزە چەکدارەکانی سوریا، هێشتا لە ماشێتی میدیاییەکاندایە.

چوارشەممە 4 كانونی دووه‌م 2023 - 16:23

یادداشت: سودانی و پلانی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق!

دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بابەتێکە کە دوای تیرۆرکردنی شەهیدان حاج قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن تیرۆریستانی ئەمریکاوە لە بەغدا خراوەتە بەرنامەی کاری گروپە خۆڕاگریەکانی عێراقەوە و لەلایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسەندکراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە. ئێستا دەبێت بزانین هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بەم پلانە چی دەبێت؟

چوارشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:40

پێشهاتەکانی جوگرافیای داعش لە سەردەمی ئەبولحەسەن قوڕەشیدا

هەر جارێک خەلیفەیەکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، داعش ڕاپۆرتی وردی ڤیدیۆیی سەبارەت بە بەیعەتی ئەندامانی لە شوێنە جیاجیاکان بڵاودەکاتەوە. ئەم وێنانە زانیاری باشیان تێدایە دەربارەی جوگرافیای بڵاوەپێکردنی داعش و هەروەها نیشان دەدات کە گروپەکانی داعش لەو شوێنانەی کە جێگیرکراون چەندە لەژێر فشاردان، یان چەندە توانای مانۆڕ و جوڵەیان هەیە.

پەسەندترین