وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین: “بەهۆی پەلامارەکەی ئیسرائیلەوە نەخۆشخانەی منداڵانی غەززە زیانی بەرکەوتووە”

هه‌ینی 7 نیسان 2023 - 14:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=23968

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین نەخۆشخانەی منداڵانی کەرتی غەززە زیانی بەرەکەوتووە.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین نەخۆشخانەی منداڵانی کەرتی غەززە زیانی بەرەکەوتووە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستینەوە بڵاوکراوەتەوە، ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل کراوە کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە نەخۆشخانەی منداڵانی ئەلدوڕە لە رۆژهەڵاتی غەززە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەهۆی هێرشەکانەوە کارمەند و نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکە دووچاری شڵەژانێکی زۆر بوون. باس لەوەش کراوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانن کە داوای پاراستنی ناوەندە تەندروستییەکان دەکات.

دەربارەی بوونی حاڵەتی برینداربوون و گیانلەدەستدان لەو نەخۆشخانەیەدا هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.

جێی ئاماژەیە بەهۆی بۆردومانەکانی نیوەشەوی رابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە خانووی چەند هاووڵاتییەک زیانیان بەرکەوتبوو.

  • چی روویدا؟

پۆلیسی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه‌ دوو شه‌و له‌سه‌ریه‌ک به‌ره‌نگاری موسڵمانانی نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا ببووەوه‌، ئه‌مه‌ش بووە هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو و زنجیره‌یه‌ك رووداوی به‌دوادا هات.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، زنجیرەیەک مووشەک لە خاکی لوبنانەوە ئاراستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانەدا چالاک کراوە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكردەوه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا ٣٤ مووشه‌ک ئاراستەکراون. هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه‌ له‌ لوبنانه‌وه‌ سێ هاوه‌ن ئاراسته‌ی باكووری ئیسرائیل كراوه‌.

لە راگەیەندراوێكدا کە لەلایه‌ن ئەستێرەی سووری داوودەوە بڵاوکرابوویه‌وە، ئاماژە بەوە کرابوو، لەدوای رووداوەکەوه‌ تیمە تەندروستییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشیی ته‌واوه‌تییه‌وه‌ و هاوکاری ئەو کەسانەیان کردووە کە لە هێرشەکەدا برینداربوون.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بزووتنەوەی حه‌ماسی فەڵەستینی به‌ به‌رپرسیار له‌ هێرشه‌كان كه‌ به‌ زنجیره‌ مووشه‌كێك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئه‌نجامدرابوون، له‌ قه‌ڵه‌مدا.

ئانادۆڵو

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *