یادداشت: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق و پێویستی وەڵامدانەوەی ئێران

 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
نووسەر: هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 22 - 21:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=13354

هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سووریا بووەتە هۆی داخستنی گرنگترین خاڵی پشتیوانی خۆڕاگری لە سووریا. ئەم پرسەش لەگەڵ پلانەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە باکووری سووریا، پێویستی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی ئیسرائیلی دوو هێندە کردووە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا زیانی جیدی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق گەیاندووە. بەپێی وێنەکانی مانگی دەستکرد ڕێڕەوی فڕینی ئەم فڕۆکەخانەیە، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و وەزارەتی گواستنەوەی سووریا بە بیانووی کێشەی تەکنیکی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەی ڕاگەیاندووە.

ئەمە دووەمین هێرشی ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا و هەشتەمین هێرش لە ماوەی سێ مانگی رابردوویە بۆ سەر سووریا کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٣٤% زیادیکردووە. هێرشی پێشووی ئیسرائیل لە ٧ی حوزەیران بە بەرپەرچدانەوەی باشی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای سووریا شکستی هێنا، بەڵام سەرکەوتنی ئەم هێرشە شکستی هێرشی پێشووی بۆ ئیسرائیل قەرەبووکردەوە.
بارودۆخەکە وا دەخوازێت کە خۆڕاگری لە سووریاوە وەڵامی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بداتەوە. ڕەنگە باسکردنی ئەم بابەتە دووبارە بێت، بەڵام چالاکییەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق لە هیچ کاتێکی شەڕی سووریادا، تەنانەت کاتێک دووری تەقەکردنی چەکداران لەگەڵ شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەکان کەمتر لە یەک کیلۆمەتر بوو، ڕانەگیراوە! فڕۆكەخانەی دیمەشق خاڵی سەرەکییە بۆ دابینکردن و پاڵپشتیکردنی بەرەی خۆڕاگری لەم ناوچەیەدا و نەمانی ئەم رێڕەوە، بە مانای دەستکەوتێکی گرنگە بۆ دوژمن. بە پشت بەستن بەم هەنگاوە، و بە ئاوڕدانەوە لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی باکووری سووریا و راوێژکارییەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی تورکیا و ئیسرائیل، دەبینرێت کە پرسی ئۆپەراسیۆنی ئەردۆغان لە باکووری سووریا پەیوەندی بە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر دیمەشقەوە هەیە.
ناڕەزایی دیپلۆماتیکی ڕووسیا لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل و ڕێککەوتنی ئەم دواییەیان لەگەڵ تورکیا دەریدەخات کە ڕووسیا هەڵوێستی بێلایەنەی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا هەیە. ئەوان بەپێی سیاسەتی دەرەوەیان، لە لایەک پێگەی خۆیان وەک هاوپەیمانی ئێران و سووریا دەپارێزن و لە لایەکی دیکەشەوە تا بەرژەوەندییەکانیان نەکەوێتە مەترسییەوە هیچ جووڵەیەکی ناکەن.
بەڵام ئێران وەک گرنگترین یاریزانی گۆڕەپانی سووریا و دوژمنێکی هاوبەشی تورکیا و ئیسرائیل دەبێت کۆنترۆڵ بکرێت. ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا و هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا دەتوانرێت بە دوو لێواری شمشێری دژە ئێران هەژمار بکرێت.

لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی تورکیا ڕووبەڕووی هەڵوێستێکی بەهێزی ئێران و سووریا لە باکووری حەلەب و هەروەها دەورییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بووەتەوە. بەڵام بەردەوامی هێرشە جدییەکانی ئیسرائیل دەتوانێت لێکدانەوەکانی تورکیا بگۆڕێت و بێدەنگی ئێران بە لاوازی سەربازی و سیاسی ئەو وڵاتە لە سووریا دابنرێت. بۆیە پێویستە دووپاتی بکەینەوە: دۆخەکە پێویستی بە وەڵامدانەوەی خۆڕاگری بە هێرشی سەربازی ئیسرائیل لە سوریاوە هەیە. بە پێچەوانەوە دەبێت چاوەڕێی هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل و فراوانخوازی تورکیا و ناڕەزایەتی حکومەتی سووریا لە دۆخی ئێستادا بکەین.

زیاتر بخوێنەوە:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .