ڕووسیا: ئێران دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەستبوونی ئێران بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا بە بەشداری مۆسکۆ.
سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە هەواڵی ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەستبوونی ئێران بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق ڕاگەیاند.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر وتی کە ڕووسیا پاڵپشتی لە بیرۆکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەکات و ئامادەیە هەوڵەکانی لەم پێناوەدا زیاتر بکات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ئۆکرایناش وتی کە مۆسکۆ پەنا بۆ هەر بژاردەیەک دەبات تا پلانەکانی ڕۆژئاوا لەو وڵاتەدا مسۆگەر نەبێت و مسۆگەریش نابێت.
لاوڕۆڤ ڕایگەیاند کە لە ڕێگای وەزیری دەرەوەی میسرەوە پەیامێکی هاوتا ئەمریکییەکەیی پێگەیشتووە.
پێشتریش ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو کە ئێران دەبێتە بەشێک لە دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق.
جام کوردی
لێدوانەکان