کۆبوومەوەی سێ قۆڵی لە مۆسکۆ - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 5 نیسان 2023 - 09:03

سوریا: تورکیا نیازی کشانەوەی هێزەکانی نییە

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی مۆسکۆ جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی کردەوە و وتی کە هیچ ئاماژەیەک لە نیازی تورکیا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا نەبینراوە.

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 17:41

تورکیا: خۆشحاڵین بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیبراهیم کالن، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، ئەنقەرە دڵخۆشە بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و سوریا.

سێشەممە 31 کانوونی دووەم 2023 - 19:58

ڕووسیا: ئێران دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەستبوونی ئێران بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا بە بەشداری مۆسکۆ.

یەکشەممە 1 کانوونی دووەم 2023 - 13:26

چاوشئۆغڵو: کۆبوونەوەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا و ڕووسیا لە نیوەی دووەمی مانگی یەکدا ڕاگەیاند.

شەممە 31 کانوونی یەکەم 2022 - 19:09

ڕەزامەندی تورکیا بە کشانەوەی تەواوەتی لە سووریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا رایگەیاند کە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەرپرسانی سووریا و تورکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆ پابەندبوونی خۆی بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی لە خاکی سووریا رایگەیاندووە.

پەسەندترین