زانیاری_سەربازی: موشەکی بالیستی فاتیح ٣١٣

شه‌ممه‌ 26 ئازار 22 - 16:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=9231

فاتیح٣١٣ مووشەکی بالیستی کەم مەودا و سووتەمەنی ڕەقە کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرا. ئەم موشەکە نەوەی نوێی موشەکەکانی فاتیحە و پاڵنەرێکی سووکتر، پێشکەوتووتر و خاوەن وردی لە پێکانی ئامانجەکان و مەودای زیاتری لە موشەکی فاتیح١١٠ـە.

ئەم موشەکە لە ئۆپەراسیۆنی “شەهید سولەیمانی”دا لە دژی بنکەی ئەمریکا لە عەین ئەسەدی عێراق بەکارهاتووە و وردی لە پێکانی ئامانجەکانی سەلمێنراوە. موشەکی فاتیح٣١٣ کە تا ٣ مەتر ئەگەری هەڵەی هەیە، بە یەکێک لە باشترین مووشەکەکانی زیرەکی ئێران و جیهانی دادەنرێت.

لەم مووشەکەدا بەکارهێنانی (Inertial navigation systems)ی پێشکەوتووتر جۆرێک لە ڕێنوێنی ناوەندی دروست کردووە کە توانای ڕێنوێنی کردنی موشەکی فاتیح٣١٣ی تا دوا خولەکی دابین کردووە.

فاتیح٣١٣ لە ڕووی درێژی و تیری لە موشەکی فاتیح١١٠ نزیکە؛ بەڵام بەکارهێنانی سیستەمی نوێ بە بەرهەمهێنانی هێزی زیاتر، مەودای مووشەکە لە ٢٠٠ کیلۆمەترەوە بۆ ٥٠٠ کیلۆمەتر بەرز کردۆتەوە. ئەم موشەکە بە پێچەوانەی فاتیح١١٠ کە سووتەمەنی پتەو بەکاردێنێت، “سووتەمەنی ڕەقی تێکەڵ” بەکاردێنێت. بەکارهێنانی سووتەمەنی ڕەقی تێکەڵ دەبێتە هۆی کاریگەری باشتری سووتەمەنی، سەلامەتی زیاتر و جێگیری زیاتری مووشەکەکە لە کاتی فڕیندا.

زیادبوونی مەودای فاتیح٣١٣ ئامانجی زیاتر دەخاتە بەردەستی ئێران و ڕێگە بە ئێران دەدات موشەک لە شوێنی زیاتر لە ناو خاکەکەیدا بهاوێژێت و ئەمەش هەوڵەکانی دوژمن بۆ بە ئامانجکردنی هاوێژەرەکانی موشەک پێش هاوێشتنی موشەک قورس دەکاتەوە.

تایبەتمەندییەکانی موشەکی بالیستی فاتیح ٣١٣:

درێژی: ٨.٨٦ مەتر
تیری: ٠.٦١ مەتر
کێش: ٤٥٠٠ کیلۆگرام
سەری جەنگی: تەقەمەنی بەهێز تا ٥٠٠ کیلۆگرام
سووتەمەنی: ڕەقی تێکەڵاوی یەک قوناغی
مەودا: ٥٠٠ کیلۆمەتر
خێرایی: ٣-٤ ماخ
کۆنترۆڵکردن: سرەوتن بە توانای کۆنترۆڵکردن تا دوا ساتەکان
وردی: ٣ مەتر CEP
دروستکراو: ئێران

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام