بزوتنەوەی نۆجەبا: موساد بۆ دابەشکردنی عێراق لە هەولێر پەنای گرتووە

دووشەممە 14 ئازار 2022 - 13:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=8494

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: ئەوەی کە حکومەتی هەولێر پەنا دەداتە ئەندامانی هەواڵگری موساد، بە هەر لایەنێک مافی بە ئامانجگرتنی سیخوڕەکانی زایۆنیستی دەدرێت.

ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق وتی: ئۆپەراسیۆنی هەولێر شوێنی زایۆنیستیەکانی کردە ئامانج کە لە ئامێزی بنەماڵەیەکی بەناوبانگدا پەنایان گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلسومریە، کەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بنەماڵەی بارزانی بۆ لاوازکردن و دابەشکردنی عێراق و جیاکردنەوەی کوردستان لەم وڵاتە، پەنا دەداتە دوژمنانی عێراق.

کەعبی ووتی: ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی پەنا دەداتە گروپە تیرۆریستییەکانی موساد، مافی بە ئامانجگرتنی ئەو گروپانە بە هەموو لایەنێک دەدرێت.

کەعبی پێشوازیی لەو داواکارییانە کرد کە باس لە پێویستی لێکۆڵینەوە لە بوونی موساد لە هەرێمی کوردستان دەکەن و وتی: ئەو لێژنەی لێکۆڵینەوە دەبێت ببێتە هۆی دەسەڵاتی زیاتری حکومەتی ناوەندی عێراق بە سەر حکومەتی هەولێرەوە.

وتیشی کە بێ ئاگایی سەبارەت بە بوونی زایۆنیستەکان لە هەولێر جێی سەرسوڕمانە و ئەم بابەتە بە تەواوی ئاشکرایە و ئێمە پیرۆزبایی لەوانە دەکەین کە لە دژی داعش و موسادی زایۆنیستی لە گەڵمان بوون و زانیاری پشتڕاستکراوەمان هەیە کە چەند کەس لە هێرشەکەی هەولێردا کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *