زانیاری_سەربازی: موشەکی بالیستی قەدر

شەممە 15 كانونی دووه‌م 2022 - 15:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=5952

موشەکی قەدر مووشەکێکی بالیستی مەودا مامناوەندە کە لەسەر بنەمای موشەکی شەهاب٣ پەرەی پێدراوە. لەرابردوودا ئەو موشەکە بە ناوەکانی قەدر١، قەدر١١٠ و قەدر ١٠١ ئاماژەی پێ دراوە.

موشەکی قەدر بۆ یەکەم جار لە ڕێپێوانێکی ساڵانەدا بۆ ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی ئێران و عێراق ئاشکرا کراوە. ئەم مووشەکە لە سێ جۆری «قەدر ئێس» بە مەودای ١٣٥٠ کیلۆمەتر و «قەدر ئێچ» بە مەودای ١٦٥٠ کیلۆمەتر و «قەدر ئێف» بە مەودای ١٩٥٠ کیلۆمەتر بەرهەمهێنراوە.

موشەکی قەدر لە ماوەی ٣٠ خولەکدا بۆ هاوێشتن ئامادە دەبێت کە بە بەراورد بە موشەکی شەهاب٣ کە چەندین کاتژمێری پێویست بوو، زۆر خێراترە. هەندێک لە سەرچاوەکان موشەکی قەدریان دوو قۆناغی زانیوە، قۆناغێکی سووتەمەنی شل و قۆناغی دووەم کە سەری جیاکەرەوەیە، بە شێوەی سووتەمەنی ڕەق دەبێت. بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان لەو بڕوایەدان کە موشەکەکە تەنیا بە سووتەمەنی شل کار دەکات.

خێرایی موشەکی قەدر ئێف ٩ ماخ مەزەندە دەکرێت و لەسەر بنەمای سیستەمی (INS/GPS) کۆنترۆل دەکرێت.

مووشەکی قەدر ئێف توانای هەڵگرتنی سەری جەنگی تا ١٠٠٠ کیلۆگرامی هەیە. هەروەها مووشەکەکانی قەدر لە سەری جەنگی جۆراوجۆر وەک بلاست و باران سوود وەردەگرێت.

تایبەتمەندیەکانی موشەکی بالیستی قەدر
درێژی: لە ١٥.٥ بۆ ١٦.٥٨ مەتر
تیرە: ١.٢٥ مەتر
سەری جەنگی: تەقەمەنی بەهێز لە ٧٠٠ بۆ ١٠٠٠ کیلۆگرام
سووتەمەنی: دوو قۆناغی شل و ڕەق
مەودا:
قەدر S بە مەودای ١٣٥٠ کیلۆمەتر
قەدر F بە مەودای ١٩٥٠ کیلۆمەتر
قەدر H بە مەودای ١٦٥٠ کیلۆمەتر
کێشی مووشەک: ١٥٠٠٠ تا ١٧٤٨٠ کیلۆگرام
ڕێڕەوی فڕین: بالیستی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *