گروپێکی تیرۆریستی لە ئێران وێنەکانی بڵاوکردەوە

چوار شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 22 - 16:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=5849

گروپی تیرۆریستی جەیش ئەلعەدل ڤیدیۆی مەراسیمی کۆتایی مەشقە شەش مانگییەکەی چەکدارانی بڵاوکردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی تیرۆریستی “جەیش ئەلعەدل” پێش بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەو پێکدادانانەی لە ڕۆژهەڵاتی کرمان و پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە مانگی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمی ئەمساڵدا گرتە ئەستۆ.

جەیش ئەلعەدل گروپێکی تیرۆریستیە کە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران و ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە دەستی بە چالاکی کردووە. ئەم گروپە لە ڕێگەی کردەوەی چەکداری، تەقینەوە، تیرۆر، ڕفاندن و هتد لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران چالاکی ئەنجام دەدات. ئەم گروپە لە ڕێگەی کردەوەی چەکداری، تەقینەوە، تیرۆر، ڕفاندن و هتد لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران چالاکی ئەنجام دەدات.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چالاکییەکانی گروپی “جەیش ئەلعەدل” ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەگەڵ زیادبوونی پلانە تێکدەرانەی رژێمی زایۆنیستی، ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە بەرامبەر بە ئێران، ئەگەری ئەوە هەیە چالاکییەکانی ئەم جۆرە گروپانە لە سنوورەکانی ئێران ڕووی لە زیادبوون بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .