سکرتێری گشتی حزبوڵڵا: ئەمریکا بەرپرسیارە لە هەموو تاوانەکانی ئیسرائیل

چوار شه‌ممه‌ 5 كانونی دووه‌م 22 - 00:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=5623

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵا، بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی حاج قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ووتارێکی پێشکەش کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا سەید حەسەن بە ئاماژەدان بە ڕۆژانی فاتمیە و پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ لە مەسیحییەکان، بەبۆنەی ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس پیرۆزبایی و سەرخۆشی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی جیهان کردەوە.
نابراو لەگەڵ باس کردنی چۆنیەتی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی شەهیدان سلێمانی و ئەلموهەندیسەوە جەختیکردەوە: دەرئەنجامەکانی تیرۆرکردنی شەهیدان سلێمانی و موهەندیس لەلایەن ئەمریکیەکانەوە بەردەوامە.

سەید حەسەن ووتی: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین شەڕ لەوانە شمشێری قودس ڕوویدا کە ئاماژە بە بەردەوامیی رێبازی دوو شەهیدە و شەڕی یەمەنیش هەروەها.

نەسروڵڵا جەختیشی کردەوە کە پێویستە وڵاتان هەڵوێستی نەگۆڕیان لەسەر بکوژ و شەهید هەبێت. هەروەها پێویستە عێراق لەسەر ئەم بابەتە هەڵوێستی هەبێت. ئەمریکا بکوژە و حاجی قاسم و ئەبومەهدی و هاوەڵانیان، شەهیدن. ئەمە ئاشکرایە. ئەمە ئەمریکایە کە عێراقی داگیرکردووە و پێش کوشتنی شەهید سلێمانی دەستی بە تاوان کردووە. ئەمریکا بەهۆی بەرهەڵستی و هێرشەکانی ئەو لە عێراق هەڵات. ئەمریکا سامانی عێراق تاڵان کرد و خراپترین ئەشکەنجەی دژ بە ژنان و پیاوان ئەنجام دەدات. ئەمریکا داعشی دروست کرد بۆ ئەوەی جارێکی تر بەم پاساوە سوپاکەی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە. بۆیە ئەمریکا بەرپرسیارە لە هەموو ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داوە.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا ڕایگەیاند: شەهید سولێمانی ئەو کەسە بوو کە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی ئەمریکا وەستایەوە و دەستی لە دامەزراندنی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی هەبوو. ئەمریکا بەردەوامە لە چەوساندنەوەی عێراق. ئەمریکای تاوانبار داعشی دروست کرد بۆ ئەوەی پاساوێک بدۆزێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق. دوای ئەوەی هەموو شارەکانی عێراق مەترسی ڕووخانیان هەبوو، ئەمریکا بە پاساوی داعش وەک بەرگریکار گەڕایەوە بۆ عێراق. کاتێک کە داعش هێرشی کردە سەر عێراق، حاج قاسم یەکەم کەس بوو کە بەرگری لە گەلی عێراق کرد و لەگەڵیان وەستایەوە. حاج قاسم نوێنەری ئایەتووڵا خامنەیی، کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزە چەکدارەکان، سوپای پاسداران و گەلی موجاهیدینی ئێران بوو. ئەمریکا گەلی عێراقی کوشت و پشتیوانی داعشی کرد، بەڵام لەلایەکی ترەوە ئێران گەنج و پیاوەکانی خۆی لەم ڕێگایەدا بەخشی.

ناوبراو وتیشی: ئایا کەسێک هەیە کە جیاوازی لە نێوان بکوژ و شەهیددا نەکات؟ ئایا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەمریکادا کە عێراقی لەناو برد و داعشی دروست کرد و لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێراندا کە پشتگیری و پشتیوانی عێراقی کردووە، نیە؟ هەندێک وا دەری دەخەن کە ئەمریکا دۆستە و ئێرانیش دوژمنە. ئەمە تراژیدیایەکی فیکری، تێگەیشتن، هۆشیاری، ڕەوشت و مرۆڤایەتییە. ئەم کێشانە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا و بەکرێگیراوانی سایبەری دەبیستین. ئەوان هەوڵی ناشرین کردنی شەهیدان دەدەن. ئەو کەسەی کە خراپترین تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات، وەک هاوڕێیەک دەناسرێتەوە!

نەسروڵڵا، ئاماژەی بە تاوانەکانی داعش کرد و وتی: سعودیە لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە خۆکوژییەکاندا گەنجانی بۆ کوشتنی گەنجان و منداڵانی عێراق نارد، بەڵام ئێران گەنجەکەی نارد بۆ بەرگریکردن لە گەلی عێراق لە تەواوی پارێزگاکان. لەگەڵ ئەوەشدا چۆن ناتوانین جیاوازی لە نێوان شەهید و بکوژدا بکەین؟ هەندێک وا دەری دەخەن کە ئێران دوژمنە و سعودیە دۆستە!

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بەرپرسیارە لە هەموو ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە و فەلەستین ئەنجامیان داوە و بەرپرسی هەموو ئەو تاوانانەیە کە ئەو ڕژێمە لە لوبنان ئەنجامیان داو و ووتی: ئەمریکا بەرپرسیارە لە شەڕ، تاڵانکردن و خوێنرێژی ئیسرائیل لە لوبنان. چۆن وەک دۆستێک سەیری ئەم وڵاتە بکەین؟ دوو ملیۆن کەس لە کەرتی غەزە لە ژێر گەمارۆدان، بەڵام هەموو وڵاتان بێدەنگن. هەندێک لە وڵاتانی عەرەبیش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زایۆنیستی ئاسایی دەکەنەوە.

سەید حەسەن، ئاماژەی بە پشتگیری ئەمریکا بۆ داعش لە سوریا کرد و وتی‌: واشنتۆن بنکەی ئەلتەنفی کردووەتە سەربازگەی داعش بۆ هەڕەشەکردن لە دیمەشق. لە سوریا سەدان کەس بوونەتە قوربانی ئەو قەیرانەوە. کێ لە پشت ئەمەیە؟ ئەمە ئەمریکا بوو کە سوریای هێنایە ناو جەنگێکی جیهانییەوە. بەڵام ئەمریکا لە سوریا شکستی هێنا هەر وەک لە عێراقدا تێکشکا. دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بە چەندین شێوە لە سوریا بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .