جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای مووشەکی ڕووسیا، ئێران دەتوانێت ئیسرائیل بکاتە شوێنێک کە شیاوی نیشتەجێبوون نەبێت

شه‌ممه‌ 18 كانونی یه‌كه‌م 21 - 13:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=4888

جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای موشەکی ڕوسیا بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە چوار وڵاتی یەکەمی بەرهەمهێنانی سیستەمی موشەکی جیهانی دایە ڕایگەیاند، ئێران توانای ئەوەی هەیە ئیسرائیل بکاتە شوێنێک کە شیاوی نیشتەجێبوون نەبێت.
کۆنستانتین سیڤکۆڤ، جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای موشەکی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا لەگەڵ ڕووسیا ئەلیۆم، ئاماژەی بە توانای مووشەکی ئێران کردەوە.
سیڤکۆڤ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، ئەگەری دروستبوونی شەڕ لەنێوان تەلئەبیب و ئێران کەمە و ئیسرائیل بەپێی هەڵسەنگاندنەکان لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ کڵاوی ئەتۆمی هەیە، ووتی: «ئێران مووشەکی مەودا ناوەند و چەکی دیکەی هەیە کە زۆر ووردن لە پێکانی ئامانجەکانیان کە ئەوەش کاتی کردنە ئامانجی بنکەی سەربازی ئەمریکا دیار بوو.»

جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای مووشەکی روسیا هەروەها وتی: «بەرپەرچدانەوەی ئەم مووشەکانە لە توانای ئیسرائیلدا نییە. ئیسرائیل لەئێستادا سیستەمی بەرگری ئاسمانی یان سیستەمی بەرگری موشەکی نییە کە بتوانێت بەرپەرچی ئەم مووشەکانە بداتەوە. بەو پێیە هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئەم سیستەمانە و ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل، ئیسرائیلی دەکاتە شوێنێک کە شیاوی نیشتەجێبوون نەبێت.

کۆنستانتین سیڤکۆڤ ئەوەشی وت: «ئەگەر بمانەوێت باسی ئێران بکەین، ئەوا ئێران دامەزراوە تایبەتەکانی خۆی هەیە کە ناوچە شاخاوییەکانی وەک قەڵغانێک بۆیان وان کە جگە بە بۆمبی ئەتۆمی ناکرێت کاریگەری تێدا بکرێت.»
ناوبراو وتیشی: «پێموانییە ئیسرائیل پەنا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دژی ئێران بهێنێت، چونکە ئەگەر وا بکات کاردانەوەی ڕوسیا و چینی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆیە ئەم هەنگاوە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە قبوڵ ناکرێت.»

جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای موشەکی ڕووسیا هەروەها ووتی: «دووپاتی دەکەمەوە کە ئیسرائیل ناوچەیەکی زۆر بچووکە، بۆیە پێموایە ئۆپەراسیۆنەکە ناگاتە ئەو ڕادەی چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت. بەڵام لەبارەی بەکارهێنانی چەکی دیکەوە دەتوانین بڵێین کە دامەزراوەکانی ئێران بە قورسی پارێزراوە و بە ئاسانی ناتوانرێت بە بەکارهێنانی چەک کاریگەری تێدا بکرێت، بۆیە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل تەنانەت بە بەشداری هێزی ئاسمانی ئەمریکاشەوە هیچ دەرئەنجامێکی ئەرێنیان نابێت.»

سیڤکۆڤ لە بەشی کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەوەشی ووتی: «خاڵێکی تر کە دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم ئەوەیە کە ئێران یەکێکە لە پێشکەوتووترین و پێشەنگترین دەسەڵاتەکانی بواری سەربازی و یەکێکە لە چوار وڵاتی یەکەم کە سیستەمی موشەکی بەرهەم دەهێنێت، لەوانە ڕووسیا، ئەمریکا، چین و ئێران.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .