دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی تاڵیبان و داعش، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

سێ شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2021 - 20:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=4369

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی تاڵیبان و چەکدارانی داعش لە پارێزگای نەنگەرهار، زیاتر لە ٩ کەس لە هەر دوو لایەن کوژران.

بە ووتەی “مەولود تاهیر مۆبارز” فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان لە شاری جەلالئاباد، شەڕ و پێکدادانەکە لە درەنگانی شەوی رابردوو تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو. لەم پێکدادانەدا ٣ چەکداری داعش و ٢ چەکدارانی تاڵیبان کوژران و ٤ کەسی دیکەش لەوانە قاری عەبدولڕەحمان بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی داعش لە نەنگەرهار برینداربوون. لەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە دا هەروەها چەکدارێکی ژنی داعش خۆی تەقاندەوە کە بە هۆیە زیان بە بەشێک لە خانووەکان گەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هەروەها تەقینەوەیەکی دیکە لە ناوچەی سێیەمی شاری کابول ڕوویدا کە بەهۆیەوە ٥ کەس برینداربوون. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن “سەعید خوستی” ووتەبێژی وەزارەتی تاڵیبان بڵاوکراوەتەوە، ڕووداوەکە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناو گوڵدانێکدا ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

گۆڕینی چۆنیەتی هێرشەکانی داعش لە تیرۆر و تەقینەوە بۆ شەڕی چەکداری نیشانەیەکی دیکەیە لە بەهێزبوونی ئەم گروپە تیرۆریستییە لە ئەفغانستان. ئەوەی کە دیارە تاڵیبان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش جگە لە ڕێوشوێنی هەواڵگری و ئەمنی فراوان، پێویستی بە گۆڕانکاری پێکهاتەیی لە دەزگا ئەمنییەکانە.

بەرفراوان بوونی چالاکییەکانی داعش لە باکوری ئەفغانستان + ڤیدیۆ

دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی تاڵیبان و داعش، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *