بەرفراوان بوونی چالاکییەکانی داعش لە باکوری ئەفغانستان + ڤیدیۆ

دوو شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 2021 - 22:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=4344

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی سەرچاوە مەیدانییەکان، لە ناوچەکانی باکوری ئەفغانستان چالاکییە شاراوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش زیادی کردووە.

لەدوای ڕووخانی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی و هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ئەفغانستان، چالاکییەکانی داعش لەو وڵاتەدا شێوەیەکی جدیتریان لەخۆی گرتووە. لەم ماوەیەدا زۆربەی جموجوڵەکانی داعش لە پارێزگاکانی کابول و نەنگەرهار و لۆگەر ئەنجام دراون کە لە هەندێک لەو هێرشانەدا چەندین مزگەوتی شیعەکان لە شارەکانی باکور و باشور لەوانە قۆندوز و قەندەهار کراونەتە ئامانجی تەقینەوەکانی خوێناوی. بە هەڵسەنگاندنی جوگرافیای ئەو شوێنانە دەردەکەوێت کە شیعەکان وەک سەرەکیترین ئامانجی ئەو گروپە تیرۆریستییەن لە ئەفغانستان. گروپی تیرۆریستی داعش لەبەر چەند هۆکارێکی جۆراوجۆر لەوانە نەبوونی توانا و کەرەستەی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاڵیبان، هاوسنووری لەگەڵ ڕوسیا، ئێران و چین، نیازی دامەزراندنی خەلافەت و کۆنترۆڵکردنی هیچ ناوچەیەکی نیە. دروستکردنی نائارامی، دڵەڕاوکێ و تیرۆر بە ئەنجامدانی هێرش و تەقینەوە و کوشتن و هتد، وەک سەرەکیترین پلانەکانی داعش لە ئەفغانستان دادەنرێت.

لەم دواییەدا سەرچاوە مەیدانییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئەفغانستان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”دا، لە چالاکییە شاراوەکانی داعش لە هەندێک لە پارێزگاکانی باکوری ئەو وڵاتە هەواڵیان دایەوە.
لیستی ئەم ناوچانە بریتین لە:
١- بینینی چەکدارانی داعش لە نەژادی تورکمان و ئۆزبەک لە شارۆچکەی ئاقچەی سەر بە پارێزگای جوزجان.
٢- شارۆچکەی خوڕەم و سارباغ، حەزرەتی سوڵتان، دۆڵی سوف لە پارێزگای سەمنگان.
٣- پارێزگای کۆهێستان لە پارێزگای سەرپۆل.
٤- شارۆچکەکانی پشتونکوت، بلچراغ، درزئاب لە پارێزگای فاریاب.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کە داعش بە پشتیوانی ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیا ئەو چالاکییانەیان دەستپێکردووە و بە دوای دامەزراندنی گروپێکن لە گەلی تاجیک و تورکمان و ئۆزبەکی و پشتون و هتد.. لە ئەفغانستان.
داعش بە گشتی خۆیان لە هێزەکانی حکومەتی پێشوو و نەیارانی تاڵیبان و نەیارانی شیعە بۆ ڕاکێشانی ئەو کەسانە نزیک دەکاتەوە کە بە گشتی لە دۆخێکی ئابووری نالەباردان، و بە پێدانی بەڵێنی دارایی و ئایینی و.. ئەو خەڵکانە لە خۆیان نزیک دەکەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *