یادداشت: ڕەهەندەکانی پەڕەی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئێران و ئیماراتدا چین؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
نووسەر:هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
شەممە 27 تشرینی دووه‌م 2021 - 23:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=4299

گۆڕینی بۆچوون و هەڵویستی کراوەی سیاسەتی دەرەوەی ئیمارات بە باوەشێکی کراوە لەلایەن حکومەتەکانی ئێران و تورکیا پێشوازی لێکرا و ئەمەش بووەتە هۆی دووبارە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەم وڵاتانە.

لەهەفتەی ڕابردوودا بڵابوونەوەی دوو هەواڵ لە ئاستی سیاسەتی دەرەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەرنجی ڕای گشتی و میدیاکانی ڕاکێشا کە گرنگییەکی زۆری هەیە. سەردانەکەی محەمەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی بۆ تورکیا و چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەردۆغان بووە هۆی ڕێکەوتنێک بۆ دامەزراندنی ڕێگایەکی ترانزێت کە لە ئێرانەوە تێپەڕدەبێت. گواستنەوەی کاڵاکان لە ڕێگەی ئێرانەوە جگە لە قازانجی ئابووری زیاتر، کاتی کەمتری لە ڕێگاکانی دیکە وەک کەناڵی سوێس لە میسر پێویستە.


هەواڵی دووەم هەروەها پەیامە گرنگەکەی عەلی باقری کەنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بوو کە لە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات هەواڵی دایەوە.

هەندێک لە ڕەهەندەکانی ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵوێستی ئیمارات بەم شێوەیە:

١- ئەم گۆڕانکاریە لە هەڵوێست دەتوانێت زەمینەسازێک بۆ هاوکاریکردن لە سێکتەرەکانی تر و کێشە ناوچەیەکان، لەوانە شەڕی یەمەن بێت. هەرچەندە هەندێک لە شیکەرەوەکان پێیان وایە کە ئیمارات لە دوای ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ ئێران، بوونی سەربازیی لە یەمەن کەمی کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی شکستەکانی یەک لەدوای یەک سعودیە و حکوومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی لە یەمەن. بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە شەڕی دژ بە ئەنساروڵڵا تێچوویەکی زۆری بۆ ئیمارات دروست کرد بوو و دانوستانەکان لەگەڵ ئێران توانی ئەو وڵاتەی لە هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بە دوور بگرێت.

٢- ڕەنگە سیاسەتی نوێی دەرەوەی ئیمارات کە بەشێک لە تەلئەبیب و بەشێکی دیکەی لە تاران و دیمەشق پەیڕەو دەکرێت بۆ هەندێک کەس ڕوون نەبێت، بەڵام ئەمە چۆنیەتی سیاسەتی کراوەیە. ئیماراتییەکان بۆ ئەوەی وڵاتان پشت بە بەرژەوەندیەکانی ئیمارات ببەستن، سیاسەتێکی کراوەیان هەڵبژاردووە و بێگومان ئەمە لە زۆر ڕووەوە لەلایەن دۆستە کۆنەکانی ئیمارات وەک سعودیە میسرە پێشوازی لێ ناکرێت.

٣- سیاسەتی کراوەی ئیمارات لەلایەن حکومەتە نوێیەکەی ئێرانەوە کە نیازی کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ دراوسێکانی هەیە پێشوازی لێکراوە و ڕەنگە ئەمەش وا لە جێنشینی ئەبوزەبی بکات کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تاران بکات. ئەم پەیوەندییانەش دەرئەنجامی گرنگیان بۆ تاران هەیە و جگە لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی سووری ئێران و نیازپاکی ئەو وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی کێشە گەورەکان وەک کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و دانوستانە ئەتۆمییەکان هەژمار دەکرێت.

بە گشتی بڕیارە نوێیەکانی ئیمارات سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی نوێی ئەوانە بۆ پرسە ناوچەییەکان کە لە تیۆری “سیاسەتی دەرگا کراوەکان” وەرگیراوە. “هەمەچەشنی تێڕوانینی شێخەکانی ئیمارات” و “نەبوونی دامەزراوەیەکی فکریی یەکپارچە” فاکتەری سەرەکی هەڵبژاردنی هەڵوێستی لەم جۆرەیە و هەر وەک چۆن بەرژەوەندی گرنگی هەیە، ڕەنگە ببێتە هۆی دروست بوونی کێشەی جدی بۆ ئەو وڵاتە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *