حەسەن نەسروڵڵا: یەکەمین ئامانجی شەڕی دژ بە سوریا، فەلەستین و ئارمانەکانی فەلەستین بوو

پێنجشەممە 1 نیسان 2021 - 16:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=418

حەسەن نەسرووڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی چوارشەممە بە بۆنەی ڕێزلێنانی شێخ قازی ئەحمەد زین وتارێکی پێشکەش کرد.

حەسەن نەسرووڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی چوارشەممە بە بۆنەی ڕێزلێنانی شێخ قازی ئەحمەد زین وتارێکی پێشکەش کرد.

بەشێک لە ووتاری حەسەن نەسرووڵا:

«رۆژ بە رۆژ زیاتر ڕاستی ڕووداوەکانی سوریا و ئەم شەڕە جیهانییە دژ بە گەلی سوريا، ئاشکرا دەبێت.
دیار بوو کە یەکەمین ئامانجی شەڕی دژ بە سوریا، فەلەستین و ئارمانەکانی فەلەستین بوو.

ڕژێمی سعودیە ویستی چوارچێوەیەکی تازە بە شەڕی یەمەن بداتەوە، هەر بۆیە موفتی سعودیە لە سەرەتای ئەم دەستێوەردانە، هەستا و راگەیاند کە ئەم شەڕە (یەمەن), “شەڕی شیعە و سووننەیە”. شێخ قازی ئەحمەد زین رووبەڕووی ئەم هەنگاوە فیرقەیانەی سعودیە، بوویەوە.
فیتنەی فیرقەی و مەزهەبی لە نێوان ئەهلی سوننە و شیعە دوایین چەکی دەستی بەرەی زایۆنیستی – ئەمریکییە.

ئەوەی ئەوان بە برایانی یەمەنی داوە، کۆتایی هێنان بە شەڕ نیە، بەڵکو ئاگربەس و بەردەوامی بەشەکانی دیکەی ئەو شەڕە دژ بە گەلی یەمەنە.

ئاگربەس بە بێ لابردنی گەمارۆکان مانای ئەوەیە کە دوژمن هەوڵ دەدات لە رێگای فشاری کۆمەڵایەتی ئەوەی لە رێگای شەڕەوە نەیتوانیوە بەدەستی بێنێت، لەم رێگایە بەدەستی بێنێت.

٦ ساڵ خۆڕاگری یەمەنییەکان بۆ لوبنان و فەلەستین و تەواوی چەوسێنراوانی دونیا دەرسی زۆری هەیە.

لەناوچوونی گرێبەستی سەدە لەبەر خۆڕاگری فەلەستینیەکان و شکستی یەکێک لە لایەنەکانی ئەو گرێبەستە، واتا ترامپ بوو.
لایەنی دووەمی گرێبەستی سەدە واتا نەتانیاهۆ هەروەها لە بارودۆخێکی خراپ دایە و دیار نیە کە ئایا توانای پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی رژێمی زایۆنیستی هەیە یا نە.

میحوەری موقاوەمە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو لە خراپترین و ترسناکترین قوناغەکانی مێژووی خۆی واتا ئەوەی لە لوبنان و سوریا و عێراق و گەمارۆکانی توندی ئێران ڕوویدا، تێپەڕ بوو.

ئێران خەریکی تێپەڕ بوون لە دەروازەی گەمارۆکانە و ئەوەی بە توندترین گەمارۆکانی ئەمریکا بە ترامپ نەکرا، ئەمرۆکانەش ناکرێت.

ئەوەی کە ئەمریکا داوای ڕێگاچارەی دیپلۆماسی لە بەرامبەر ئێران دەکات بە هۆی نیازپاکی بەرپرسانی ئەو وڵاتە نییە بەڵکوو بە هۆی بەهێزبوونی بەردەوامی ئێرانە.

ئەمریکا وەک ڕابردوو نییە بەڵکوو کەوتووەتە قۆناغی لاوازبوون و ئەمەش هەمان ئەو بابەتەیە کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر کردووەتەوە.

ئەوەی کە دەبینم ئەوەیە کە بەلایەنی کەمەوە هەندێک لە ئێمە لە قودس ئامادە دەبین و نوێژی تێدا دەکەین.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *