ئێران بۆ کۆمکاری عەرەبی: لە جێی دەرکردنی بەیاننامە بێ بایەخەکان باسی تاوانی زایۆنیستەکان بکەن

شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 21 - 16:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=3983

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی بەیاننامەی کۆمیتەی چوارقۆڵی کۆمکاری عەرەبی، ئامۆژگاری ئەوانیکرد کە لە جێی دەرکردنی بەیاننامە بێ بایەخەکان گرنگی بە تاوانی زایۆنیستەکان بدەن.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەیاننامەی کۆمیتەی چوارقۆڵی کۆمکاری عەرەبی، وێڕای ئیدانەکردنی ناوەڕۆکی ئەو بەیاننامەیە ڕایگەیاند کە دەرکردنی ئەو بەیاننامەیە پیشاندەری نەبوونی تێگەیشتنی ئەو وڵاتانەیە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەلومەرجی زاڵ بە سەر پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی عەرەبی بە گشتی.

ناوبراو تۆمەتبارکردنی ئێرانی بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە کە مێژوویەکیان لە دەستێوەردان، پەروەردەکردنی تیرۆریستان، ئاژاوەگێڕی و ئاڵۆزکردنی ڕەوشی وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا بە تایبەت یەمەن هەیە ڕەتکردەوە و وتی کە تۆمەتبارکردنی ئێران و گرنگینەدان بە خەڵک چارەسەری کێشەکان نییە.

خەتیب زادە ئامانجی سەرەکی دەرکردنی ئەو بەیاننامەی بە خزمەتکردنی ئاشکرا و نهێنی بە بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد و ئامۆژگاری ئەو چوار وڵاتەی کرد کە لە جێی دەرکردنی ئەو بەیاننامە بێ بایەخە، گرنگی بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین بدەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکردنی ئەو بەیاننامەی هاوکات لە گەڵ هەوڵی ژمارەیەک لەو وڵاتانە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ تاران بە دوو سیاسەتی جیاواز ناو برد و جارێکی دیکە جەختی لە سەر هەڵوێستی ئێران بۆ وتووێژی وڵاتانی دراوسێ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .