ئەمریکا یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی تایبەت لە کەنداوی فارس جێگیر دەکات

پێنج شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 21 - 14:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=3962

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپای ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە کەنداوی فارس، فەرمانی بە دامەزراندن و جێگیرکردنی یەکەیەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تایبەت لە بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی خۆیدا کرد.

سوپای ئەمریکا بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە دروستکردنی گرژی و هێرشە دەریایی و ژێردەریایەکانی کەنداوی فارس، لە دامەزراندن و ناردنی یەکەیەکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی تایبەت بۆ بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا لە دوورگەی بەحرەین، هەواڵی دایەوە.

ئەم یەکە تایبەتە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی زەوی بۆ هەوا، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تایبەت بە ئاستی دەریا و ژێر دەریایی و هتد لەخۆ دەگرێت کە بە ئامانجی چاودێریکردنی ڕێڕەوە دەریاییەکان لە ئاسمان و ژێر دەریا بۆ کەنداوی فارس دەنێردرێن.

بوونی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و دەستدرێژییەکانی بەردەوامی بەریتانیا و ئیسرائیل لە دژی کەشتیە بازرگانی و نەوت هەڵگرەکانی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، ئێران و بەرەی خۆڕاگری ناچار بە بەرەنگاربوونەوەی جدی لە کەنداوی فارس و دەریای سوور و ناوەڕاستدا کردووە کە ئەنجامی گرنگی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئینفۆگرافیک : شەڕی ساردی ئێران و ئیسرائیل

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .