دوایین بارودۆخی کەشتیە ئێرانییەکانی نێردراو بۆ لوبنان

دوو شه‌ممه‌ 6 ئه‌یلول 21 - 22:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=3892

ئەم کەشتیانە بە پێشنیاری حزبوڵڵای لوبنان و بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی لوبنان لەلایەن چەند بازرگانێکی لوبنانیەوە لە ئێران کڕدراون.

دوو کەشتی ئێرانی هەڵگری سووتەمەنی کە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی لوبنان چەند ڕۆژێکە لە ئێرانەوە بە ڕێکەوتوون، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٤ی ئەیلول) لە نۆکەندی سوێس تێپەڕبوون. پێشتریش هەروەها لە ٢ی ئەیلول یەکەم کەشتی ئێرانی هەڵگری مازوت گەیشت بوو ئاوەکانی سوريا.

شایانی باسە باری ئەم کەشتیانە بە پێشنیاری حزبوڵڵای لوبنان و بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی لوبنان لەلایەن چەند بازرگانێکی لوبنانیەوە لە ئێران کڕدراون و دواجار بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان لە رێگای خاکی سوریاوە بۆ لوبنان دەگوازرێنەوە.
لوبنان پاڵاوگەی نەوتی کارای نییە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە سەرەتا نەوتی خاو لە سوریا کاری پاڵاوتنی بۆ بکرێت و دواتر بنێردرێتە لوبنان.

یادداشت: ئایا قەیرانی سوتەمەنی لوبنان بە هاوکاری ئێران چارەسەر دەبێت؟

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .