کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرکردە فەڵەستینییەکان

دوو شه‌ممه‌ 30 ئاب 21 - 23:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=3704

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ سوریا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ سەرکردەی گروپە فەڵەستینیەکان لە دیمەشق کۆبووە.

ناوبراو لەم سەردانەدا کە وەک دووەم سەردانی فەرمی پاش وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش کۆبووە.

عەبدوڵڵاهیان شەممەی رابردوو هەروەها وەک یەکەم سەردانی، بەشداری کۆنفرانسی بەغدای لە عێراق کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .