یادداشت: هەڕەشەکانی داعش لە ئەفغانستان چۆن دەبێت؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
نووسەر:هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
دوو شه‌ممه‌ 30 ئاب 21 - 00:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=3675

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە دوای ٢٠ ساڵ داگیرکاری ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان، چالاکییەکانی گروپە تیرۆریستییەکان لەو وڵاتەدا هێشتا بەردەوامن، بەو جیاوازییەی کە شوێنی ئەلقاعیدە، سوپای سەحابە و…، داعش گرتوویەتی.

بیرکردنەوەی چینی خۆڵەمێشی ئەفغانستان کە بەشێکی زۆری ئەم کۆمەڵگایە لەخۆدەگرێت، تا ئێستا بەو شێوەیە بیر دەکەنەوە کە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ رێگاچارەی ڕزگاربوون و ئاسایشی ئەفغانستانە؛ لە کاتێکدا بڵاوەپێکردنی بێگانەکان هۆکاری نزیکبوونەوەی کەسانی بێ ئاگا لە گروپە تیرۆریستییەکان و گەشەی ئەوان دەبێت.
یەکێک لەهۆکارەکانی ئەم تێڕوانینە هەڵەی ئەفغانیەکان، بوونی دوو شێواز بیرکردنەوەی داخراوی تاڵەبانی و ڕۆژئاواییە، کە ئەنجامەکەی گەشە نەکردنی فەرهەنگ و پێنەگەیشتنی میدیایی کۆمەڵگایە. ئەم بیرکردنەوە توندڕەوانەیە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەمڕۆکانە “ترسێکی جەماوەری لە ڕەفتاری چینە جیاوازەکانی تاڵیبان و حوکمیان” لە لایەک و “کۆچی بێ سنوور بۆ دەرەوەی ئەفغانستان” لەلایەکی دیکەوە ببینرێت.

بە پێی نموونەکانی پێش ئەفغانستان وەک عێراق و سوریا، لە بارودۆخێکی وەهادا بە دڵنیاییەوە زەمینە بۆ گەشەی گروپە تیرۆریستییەکان بەتایبەتی داعش ئامادە دەبێت.

لە پێناسەی گشتی هەڕەشەکانی تیرۆریزم لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە ئەفغانستان، پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە ئەنجامدەران و قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکان هەردووکیان لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکانن. بەڵام ئەوەی گرنگترە «پلاندانەر و ڕۆڵگێر»ی ئەم دۆخەیە، کە سەرەڕای دیاری و هەبوونی بەڵگەکان، بۆ زۆرینەی خەڵک نەسەلمێنراوە.

کەواتە ئەوەی کە لە کۆمەڵگا نێودەوڵەتیەکان و ڕاگەیاندراوەکان بە بەردەوامی ووشەکانی وەک تیرۆریزمی ئیسلامی و جیهادیزم و.. بەکاردەهێنرێت، ڕێگایەکە بۆ بەلادا بردنی بیر و مێشکی خەڵکەوە.

بەهەرحاڵ چارەسەری قەیرانی ئەفغانستان خاڵەکانی وەک نزیکبوونەوەی مەزهەبەکان و هاوئاهەنگی پێناسە ئاینییەکان، پێکهێنانی حکومەت بەبێ لەبەرچاوگرتنی لایەنە نەتەوەیی و سیاسییەکان، بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و مەزهەب پەرستی، دوورخستنەوەی ڕای گشتی لە لاوازی فکری و سیاسی و هەروەها گۆڕینی پێکهاتەی ئەمنی و بەرگرییە.
ئەم ئەنجامانە، دەرئەنجامی پێشهاتەکانی چەند دەیەی ڕابردووی ئەفغانستان لەسەر بنەمای واقیعبینانەیە.

بەم باکگراوندەوە دەگەینە ئەم پرسیارە کە هەڕەشەی تیرۆریزم لە ئەفغانستان کە سیما تازەکەی داعشە، لە داهاتوودا چۆن دەبێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارەش بەم شێوەیە دەبێت:

١- چالاکییەکی کاریگەر و بەردەوامبوونی گروپ و ڕێکخراوێک، پێویستی بە پلان و پشتیوانییەکی فراوان هەیە و بە پێی ئەم چوارچێوەیەدا و شێوازی چالاکییەکانی داعش، دەکرێت بوترێت کە ئەم گروپەش بەرهەمی سیستەمێکی دەوڵەتییە کە تێیدا یەک یان چەند دەوڵەتێک ئامادەن پشتگیری گروپێکی تیرۆریستی بکەن. بۆیە بوونی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە پڕۆژەی ئەفغانستان کاریگەری جدی لەسەر چالاکییەکانی ئەم گروپە دەبێت.
٢- ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی مەرجانەکانی حاڵەتی یەکەم، ڕووەکانی چالاکی داعش تاوتوێ دەکەین:
ا- چالاکییەکانی داعش هاوشێوەی یەک ساڵی ڕابردوو، هێرشەکانی سنووردار وەک کردەوەی خۆکوژی، تەقینەوە، تیرۆرکردن، بە بارمتەگرتن و.. دەبێت.
ب- چالاکییەکانی داعش هاوشێوەی عێراق و سوریا بە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ، ئاژاوە، پیلانگێڕی و.. دەست پێدەکات و تا دەست بەسەر داگرتنی گوند و شارەکان بەردەوام دەبێت و دوای ئەوە لەگەڵ تاڵیبان و گروپە ئەفغانییەکانی تر دەکەونە کێبڕکێیەوە.
ج- داعش لەناو گروپە تیرۆریستییەکانی تری ناوچەکەدا تێکەڵ دەبێت و شێوازێکی نوێ وەردەگرێت، کە پێویستە ئەم بابەتە لە کاتی خۆیدا تاوتوێ بکرێت.

بە شێوەی گشتی پێشهاتەکانی چوار دەیەی ڕابردووی ئەفغانستان نمونەیەکی بەرچاوی شێوازە دووڕوویانەی وڵاتانی خاوەن پڕۆپاگەندە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە و شکستیان پیشاندەری ئەوەیە کە ستراتیژی سەربازی هەرگیز رێگاچارەیەک بۆ کێشەکانی ئەم ناوچەیە نەبووە. بەریتانیا و یەکێتی سۆڤیەت دەستیان بەم کارە کرد و ئەمریکا و ناتۆش بەردەوامیان بەم ڕێگایە هەڵەیەدا و لە ئێستادا ئەفغانستانیان بە کۆمەڵێک کێشەی زۆری ئابووری و وێرانی و.. بە تەنیا بەجێیان هێشتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .