کەشتیە ئێرانییەکانی هەڵگری سوتەمەنی لە ڕێگان بۆ لوبنان + ڤیدیۆ

پێنج شه‌ممه‌ 19 ئاب 21 - 17:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=3414

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا بەبۆنەی عاشورا ڕایگەیاند کە کەشتییە ئێرانییەکانی هەڵگری سووتەمەنی تا چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەو لوبنان بەرێدەکەون.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا ئەوەشی وت: لە یەکەم کەشتیدا ئەولەویەتمان مازوتە، چونکە زۆر پێویستە و ژیانی خەڵکی لوبنانیش بەوەوە بەستراوەتەوە. دوای ئەم کەشتییە، چەند کەشتییەکی تریش لە ڕێگادا دەبێت. لە ساتی بەڕێکەوتنی ئەم کەشتیانە، ئەوە بە خاکی لوبنان دەزانین. ئێمە سەرشۆڕی گەلی خۆمان قبوڵ ناکەین.

نەسروڵڵا وتی: ئێمە ستایشی ئیمام خامنەیی و سەرۆک کۆماری ئێران دەکەین کە پشتیوانی گەلی لوبنانیان کردووە.
ئێمە سوپاسی ئێران دەکەین کە هەمیشە پشتیوانی گەلی لوبنانی کردووە، هەر وەک چۆن لە بەرنگاربوونەوەی دوژمنان بۆ ئازادکردنی خاکەکەمان و ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکان پشتیوانی ئێمە بوو. سەرەڕای گەمارۆکانی سەر ئێران و ئەو فشارانەی کە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراوە، هەرگیز وازیان لە هاوپەیمانەکانیان نەهێناوە و دۆستەکانیان بە تەنیا نەهێشتووە.
دەستی بڕدراوی قاسم سولێمانی لەفڕۆکەخانەی عێراق بەڵگەی ئەوەیە کە ئێران دۆستەکانی بە تەنیا نەهێشتووەتەوە. ئێران لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دەست لەکاروباری لوبناندا وەرنەداوە.

بڕیارەکانمان لە دەستی خۆمان دایە و ئێمە ئامرازی هیچ کەسێک نین، و هەر وەک هەندێک کەس و لایەن کۆیلە نین. ئێران هیچ کات دەستوەردانی لە پێکهێنانی هیچ حکومەتێکی لوبنان نەکردووە و ڕێگریش نەبووە، بەڵکو ئەوە هەندێک لایەنی بیانین کە ئەم کارە دەکەن.
نەسروڵڵا لە بەردەوامیدا وتی: هێزە ئەمنییەکان ملیۆنان لیتر بەنزین و مازوتیان دۆزیوەتەوە، ئەمەش دەریدەخات کە ئەم قەیرانە بە ئەنقەست دروست کراوە. ئەوەی لە وڵاتی ئێمەدا ڕوودەدات جەنگێکی ئابووریە کە سودی بە ئیسرائیل دەگەیەنێت. باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەم شەڕە ئابووری و پڕوپاگەندەیەی دژی لوبنان بەڕێوەدەبات و لە پشت ئەم هەنگاوە هاندەرانەدایە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا نوێنەرایەتیەکی دیپلۆماسی لە لوبنان نییە، بەڵکو باڵیۆزخانەیەکی پیلانگێڕە دژی گەلی لوبنان. باڵوێزخانەکەت [ئەمریکا] لە بەیروت تووشی شکست دەبێت، هەر وەک چۆن پێشتر تووشی شکست بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .