ئەحمەد مەسعود: داوا لە هەموو ئەفغانییەکان دەکەم کە بەشداری بەرخۆدانی پەنجشیر بن!

چوارشەممە 18 ئاب 2021 - 16:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=3396

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەحمەد مەسعود کوڕی ئەحمەد شا مەسعود لە پەیامێکدا لە ڕێگەی میدیای فەرەنسی La Règle du Jeu بەرخۆدانی دژ بە تاڵیبان ڕاگەیاند.

ئەحمەد مەسعود لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی:

«خەڵکی ئەفغانستان، برایانی موجاهید، دۆستانی ئازادی لە سەرتاسەری جیهان!
ستەمکاری لە ئەفغانستاندا زاڵ بووە.
خەریکە بە هەرا و زۆری زاڵ دەبن.
تۆڵەسەندنەوە لە خاکە بریندارەکەماندا دیارە.
کابول دەناڵێت.
خاکەکەمان ئاسنینە.
ئایا هەموو شتێک لەدەست چووە؟ نەخیر!

باوکم، فەرماندە مەسعود، قارەمانی نەتەوەییمان، میراتێکی پێداوم ئەمەش میراتی تێکۆشانە بۆ ئازادی ئەفغانییەکان.

ئەو تێکۆشانە، ئێستا کاتیەتی.
من و هاوەڵانم بە چەکەکانمان ئامادەین خوێنی خۆمان بدەین.
داوا لە هەموو ئەفغانییەکانی ئازاد دەکەین، هەموو ئەوانەی کە بندەستی ڕەتدەکەنەوە، داوا دەکەین بێنە ناو سەنگەرەکەمانەوە لە پەنجشیر، کە دوا ناوچەی ئازادە لە خاکەکەمان.
بە ئەفغانیەکان لە هەموو ناوچە و هۆزەکانەوە دەڵێم: لەگەڵ ئێمەدا بن بۆ شەڕ!
من بەو ئەفغانییانە دەڵێم کە لە دەرەوەی سنورەکانمان دەژین بەڵام ئەفغانستانیان خۆش دەوێت: بزانن ئێوە هاونیشتمانیانتان هەیە کە لێرە، لە پەنجشیر، هێشتا خۆیان بەدەستەوە نەداون.

من لە هەموو ئەو کەسانە لە فەرەنسا، ئەوروپا، ئەمریکا، جیهانی عەرەبی و شوێنەکانی تر کە بۆ شەڕی ئازادی، یەکەمجار دژی یەکێتی سۆڤیەت و دواتر دژی تاڵیبان لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو یارمەتی ئێمەیان دا، دەپرسم: ئایا ئێوە هاوڕێیانی بەڕێز، جارێکی تر وەک رابردوو لەسەر رێگای ئازادی یارمەتیمان دەدەن؟
سەرەڕای خیانەتی هەندێک، ئێمە هێشتا متمانەتان پێ دەکەین.
بارودۆخی ئێمە ئەفغانییەکان وەک ئەوڕوپا لەساڵی ١٩٤٠ ـە.
جگە لە پەنجشیر، کەوتنەکە خەریکە تەواو دەبێت و ڕۆحی سازشکردن لەگەڵ تاڵیباندا خەریکە بڵاودەبێتەوە. سازش لەگەڵ ئەوانەی کە شکست بەم شەرە بە شکستەکانیاندا هێناوە.

تەنها ئێمە وەستاینەوە.
ئێمە هەرگیز تەسلیم نابین.

لەکاتی کەوتنی کابۆلدا، ڕستەیەک لە وینستۆن چەرچیل بۆ هاوڕێیەکی نووسەری فەرەنسیم هێنایەوە کە پەیامی خوێن، ئازار، فرمێسک و ئارەقی شەرمی هەبوو.
ئەمڕۆ من بیر لەوە دەکەمەوە کە جەنەڕاڵ دوگل دوای شکستهێنانی سوپای فەرەنسا، گوتی: فەڕەنسا شەرێکی دۆڕاندووە بەڵام نە جەنگێک.
ئێمەی ئەفغانییەکان تەنانەت شەڕمان لە دەست نەداوە چونکە کابول هێشتا شەڕی نەکردووە.

لێرە لە پەنجشیر، موجاهیدینی بچووک و گەورە، چەکیان هەڵگرتووە.
بە ڕۆحەوە یان بە پشتگیری ڕاستەوخۆوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
هاوڕێیانی ئازادی، بە ژمارەیەکی زۆرەوە لەگەڵمان بن.
پێکەوە لاپەڕەیەکی نوێ لە چیرۆکی ئەفغانستاندا دەنووسین.
ئەمە دەبێتە بەشێکی نوێ لە بەرخۆدانی هەمیشەیی ستەملێکراوان لە دژی ستەمکاری.
بە یارمەتی خوا ئێمە سەردەکەوین.»

ئەحمەد مەسعود لە پارێزگای پەنجشیری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانە و کۆنترۆڵی پارێزگاکەی کردووە. مەسعود لە کاتێکدا بەرخۆدانی رادەگەیەنێت کە دوای کشانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان، تاڵیبان دەستی بەسەر وڵاتەکەدا گرتووە و ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵاتووە.

فیتنەگەری بێرنارد لێڤی، ئەم جارە لە ئەفغانستان!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *