فیتنەگەری بێرنارد لێڤی، ئەم جارە لە ئەفغانستان!

سێشەممە 17 ئاب 2021 - 17:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=3349

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بێرنارد هێنری لێڤی بۆ ماڵپەڕی فەرەنسی RTL French لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان لێدوانێکدا.

پوختەی لێدوانەکەی بەم شێوەیە:
«هیچ کەس هۆشدارییەکانی ئەحمەد مەسعود (کوڕی ئەحمەد شا مەسعود) لە مانگی نیساندا لە دیداری لەگەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە بەرچاو وەرنەگرت. ئەم سیناریۆیە زۆر لەمەوپێش لەلایەن ئەوەوە ئاشکرا کرا.
پێویستە هاوکاری بەرخۆدانی ئەحمەد مەسعود لە دۆڵی پەنجشیری ئەفغانستان بۆ پاراستنی ئەوروپا بکرێت.
لە ئەگەر تەواوبوونی پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا، ئەوا نەک چەند مانگ، نەک چەند هەفتە، بەڵکو چەند ڕۆژێک بۆ گەڕانەوەی ئەلقاعیدە یان داعش بەسە.
بەرخۆدانی ئەحمەد مەسعود دەتوانێت بە هاوکاری فەرەنسا بەهێز بکرێت و خاکەکەمان لە بەربەرییەت و هێرشی سەر ئەوروپا، بەتایبەتی هێرشکردنە سەر شارە گەورەکانی فەرەنسا بپارێزرێت.»

بێرنارد هێنری لێڤی جولەکەیەکی کاریگەری دانیشتووی فەڕەنسایە کە لە پشت پەردەی چەندین شەڕەوە، لەوانە شەڕی ئەفغانستان، سودان، لیبیا، بۆسنیا، ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان و هتد.. دایە. بێرنارد یەکێکە لە تیۆریزانەکانی تیۆری “بەهاری عەرەبی” و ئیسلامەتی بە تیرۆریزم و بەربەرییەتی نوێ ناودەبات.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لێڤی چالاکییەکانی لەسەر ئەفغانستان و ئەحمەد مەسعود کوڕی ئەحمەد شا مەسعود چڕکردۆتەوە.
بێرنارد چەندین گەشتی بۆ ئەفغانستان کردووە و لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٥دا بە ئامادەبوونی ئەحمەدی کوڕی شا مەسعود، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا و حامد کەرزای، شەقامێکی نزیک شەقامی شانزەلیزەی فەرەنسای بەناوی ئەحمەد شا مەسعود ناونا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *