نەوتهەڵگرە ئێرانییەکان گەیشتنە بەندەری سوریا

پێنج شه‌ممه‌ 15 ته‌مموز 21 - 00:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=2631

بە پێی وێنە ئاسمانییەکان، سێ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوەکانی ئارمان١١٤ و سام١٢١ و یاسەمین گەیشتوونەتە نزیک بەندەری بانیاسی سوریا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سێ کەشتی هەڵگری نەوتی ئێرانی کە بەرەو سووریا بەڕێکەوت بوون، گەیشتنە بەندەری بانیاس.

بە پێی وێنە ئاسمانییەکان، سێ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوەکانی ئارمان١١٤ و سام١٢١ و یاسەمین گەیشتوونەتە نزیک بەندەری بانیاسی سوریا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە دوا شوێنی مەبەستی ئەو کەشتیانە وڵاتی لوبنانە.

بە گوێرەی زانیارییەکان نەوتی ئەو سێ کەشتییە بە ٢.٦ ملیۆن بەرمیل مەزەندە دەکرێت.

گەمارۆکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بۆ سەر سوریا کە بە “گەمارۆکانی سزار” بەناوبانگە، ئابووری ئەو وڵاتەی رووبەڕووی کێشەیەکی زۆر کردووەتەوە.
تا ئێستا چەندین کەشتی نەوت و پێداویستی دیکە لەلایەن ئێرانەوە بە مەبەستی پوچەڵ کردنەوەی گەمارۆکان بۆ سووریا نێردراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .