بنکەی ئەمریکا و سعودیە لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن لە کوێیە؟

نووسەر:
دوو شه‌ممه‌ 5 ته‌مموز 21 - 10:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=2482

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: عەرەبستانی سعودی لە چەند مانگی رابردووەوە دەست بە پەرەپێدان و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی “الغیضه” لە پارێزگای “المهره”ی باشوری ڕۆژهەڵاتی یەمەن کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: عەرەبستانی سعودی لە چەند مانگی رابردووەوە دەست بە پەرەپێدان و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی “الغیضه” لە پارێزگای “المهره”ی باشوری ڕۆژهەڵاتی یەمەن کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان و بە ووتەی چالاکوانانی مەدەنی شاری “الغیضه”، سعودیە لەم چەند مانگەی دواییدا پلانێکی بۆ فراوانکردنی فڕۆکەخانەی “الغیضه” جێبەجێکردووە کە لە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئەمنی و سەربازیی پێک هاتووە.
ئەم بانگەشانە لەگەڵ وێنە ئاسمانییەکان کە لە فڕۆکەخانەی “الغیضه” بڵاوکراوەتەوە دەگونجێت. سوپای سعودیە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی شەش هەلیکۆپتەری سەربازی و پشتیوانی لە فڕۆکەخانەکە جێگیر کردووە کە لە وێنە ئاسمانییەکان دا دیارە.

هەر بە پێی ئەم بانگەشانە، سعودیە زیندانێکی نهێنی لە نزیک فڕۆکەخانەکە دامەزراندووە کە چالاکوانان و کەسانی ناڕازی بە داگیرکاری هاوپەیمانی سعودیەی تێدا زیندانی کردووە. حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی هەروەها لە ژێر فشاری سعودیە، کۆنترۆلی ئەم فڕۆکەخانەی رادەستی پسپۆڕانی تەکنیکی و کاربەدەستانی سەربازی سعودیە کردووە و ئاڵای ئەو وڵاتەی تێدا هەڵکراوە کە ئەوەش ناڕەزایەتی خەڵکی پارێزگای “المهره”ی لێکەوتۆتەوە.

زانیارییەکان ئاماژەیان لە دروستکردنی بنکەیەکی بچوکتر لە نزیک فڕۆکەخانەی “الغیضه” داوە کە هێزەکانی ئەمریکا و سعودیە تێدا جێگیر کراون. ئەم هێزانە سەرەڕای کاری هەواڵگری و ئەمنی، بەرپرسیارێتی چاودێری و پشتیوانی تەواوی جموجوڵە ئاسمانییەکانی یەمەن لەوانە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە و درۆنە ئەمریکییەکانیان لە ئەستۆ دایە.

پەرەپێدانی “الغیضه” لەگەڵ سەردانی جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتیل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بۆ عەدەن لە ساڵی ٢٠١٨ دەستی پێکرد و لە سەردانێکی ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشوو و باڵیۆزی ئەمریکا لە یەمەن، کرایەوە.

لەم چەند مانگەی دواییدا چالاکوانانی مەدەنی و هەندێک لە سەرۆک هۆزەکانی “المهره” ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە چالاکییەکانی سعودیە لە فڕۆکەخانەی “الغیضه” و زیندانە نهێنیەکانیان دەربڕیوە، کە لەو دۆسیانەدا ئەشکەنجە و چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤ ڕوویانداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .