سوریا: تورکیا نیازی کشانەوەی هێزەکانی نییە

چوارشەممە 5 نیسان 2023 - 09:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=23921

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی مۆسکۆ جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی کردەوە و وتی کە هیچ ئاماژەیەک لە نیازی تورکیا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا نەبینراوە.

ئەیمەن سۆسان کە سەرۆکایەتی شاندی سوریای لە کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی مۆسکۆ لە ئەستۆ بووە، وتی کە هێشتا هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا یان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بە تایبەت لە ناوچەی ئیدلب نەبینراوە.

ناوبراو وتی کە ڕاگەیاندنی فەرمی تورکیا بۆ کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە سوریا و دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی ئەو هێزانە دەبێتە دەروازەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات.

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژئاوای سوریا پێویستی بە پاراستنی سەروەری نیشتمانی و یەکڕیزی سوریا، کشانەوەی هەموو هێزە نایاساییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەروەها گەڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بۆ سەرجەم ناوچەکان و خاکی خۆی هەیە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *