ڕێکەوتنی هاوکارییە ئەمنییەکان لە نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 23:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=23658

لە پەراوێزی چاوپێکەوتنی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێکەوتنی هاوکارییە ئەمنییەکانی هەر دوو وڵات واژۆ کرا.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەروەها گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ ڕەتکردنەوەی هەر دەسدرێژییەک بۆ خاکی وڵاتانی دراوسێ کردەوە و وتی کە عێراق دژی ئەوەی کە گرووپە چەکدارە نەیارەکانی وڵاتانی دراوسێ لە خاکی خۆیدا ببینێت.

لەو چاوپێکەوتنەدا ڕێکەوتنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و عێراق تاوتوێ کرا و محەممەد شیاع سودانی پاڵپشتی خۆیی بۆ ڕێکەوتنەکە و ئامادەیی بۆ هاوکاریکردن لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ڕاگەیاند.

عەلی شەمخانی سڵاوی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق و جەختیکردوە کە تاران داوای پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ عێراق دەکات.

لە پەراوێزی ئەو چاوپێکەوتنەدا ڕێکەوتنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە لایەن سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق واژۆ کرا.

ڕێکەوتنەکە پەیوەندی بە هاوکاری و هاوئاهەنگی لە دابینکردنی ئاسایشی سنورەکان و هەروەها بوارەکانی دیکەی ئەمنییەوە دەبێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *