تاوتوێکردنی سایتی موشەکی ئەسفەهان لەلایەن ناوەندێکی توێژینەوەی ئیسرائیلی (ڤیدیۆ)

سێشەممە 14 ئازار 2023 - 21:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=23594

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندێکی توێژینەوەی ئیسرائیلی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆییەکەدا، تاوتوێ سایتێکی موشەکیی سەر هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەسفەهان کردووە.

ناوەندی توێژینەوەی “ئەلما”ی ئیسرائیلی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆییەک، سایتێکی موشەکی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ئەسفەهان تاوتوێ کرد.

وێنەکانی ئەم ڤیدیۆیە کە تایبەتە بە سایتی موشەکی “شەهید ئەحمەد کازێمی” لە نەجەفئابادی ئەسفەهان، لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەرهێنران و ناوەندی “ئەلما” بە پشتبەستن بەم وێنانە، ژووری فەرماندەیی و ڕێگای چوونە ژوورەوەی ئەم سایتە و هەروەها ڕێگا جیاوازەکانی دیاری کردووە.

خاڵی گرنگ و سەرنجڕاکێش کە لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا دیارە، بەکارهێنانی ئامێری Google Map Street View لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی ئەلمایە کە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تۆمار کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *