ئێران مانۆڕێکی تایبەت بە بەرگری ئاسمانی ئەنجام دا + ڤیدیۆ و وێنە

پێنجشەممە 2 ئازار 2023 - 09:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=23453

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانۆڕی هاوبەشی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی ئێران لەژێر ناونیشانی “بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەت ١٤٠١” لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور و ناوەندی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.

لەم مانۆڕەدا، جگە لە یەکەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و بەرگری ئاسمانی هێزی بەرگری ئاسمان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی ئێران، فڕۆکە بێفڕۆکەوان و هەروەها یەکەکانی بەرگری ئاسمانی و هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، دوو هەزار خاڵی چاودێری لە سەرجەم هێزەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران بەشداری ئەم مانۆڕە بوون.

لەم مانۆڕەدا بۆ یەکەمجار پەردە لەسەر تونێلێکی بەرگری ژێرزەوینی لادرا. ئەم پەردەلادانەش بە دەرچوونی سیستەمی بەرگری “سێی خۆرداد” لە ناو تونێلی ژێرزەوینییەوە ئەنجامدرا.

لەم مانۆڕەدا، جگە لە سیستەمی بەرگری سێی خۆرداد، هێزە چەکدارەکانی ئێران کەڵکیان لە سیستەمی بەرگری خاتەم، تەڵاش، مەجید، باوەر ٣٧٣ و مێرساد ١٦ش وەرگرت.

ئەمە چوارەمین مانۆڕی بەرگریی هاوبەشی “بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەت ١٤٠١”ـە کە بە پێی مەشقی ساڵانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هاوبەشی و لە ناوچەیەکی نزیکەی دوو لەسەر سێی ئاسمانی ئێران بەڕێوەدەچێت. ئەم مانۆڕە بەرفراوانتر لە مانۆڕەکانی ساڵانی ڕابردوو ئەنجام درا و دەتوانرێت وەک وەڵامێک بۆ ئەو مانۆڕە بەرفراوان و بێشومارانەی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل هەژمار بکرێت، کە بە ئامانجی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدرێن.

جێی ئاماژەیە کاربەدەستانی رژێمی زایۆنیستی و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئەم رژێمە لەم دواییەدا چەندین جار هەڕەشەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *