تورکیا: خۆشحاڵین بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 17:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=22362

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیبراهیم کالن، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، ئەنقەرە دڵخۆشە بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و سوریا.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی رابردوو (سێشەممە)، هەواڵی ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەستبوونی ئێران بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق ڕاگەیاند.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر وتی کە ڕووسیا پاڵپشتی لە بیرۆکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەکات و ئامادەیە هەوڵەکانی لەم پێناوەدا زیاتر بکات.

پێشتریش ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو کە ئێران دەبێتە بەشێک لە دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *