هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران + ڤیدیۆ

هه‌ینی 27 كانونی دووه‌م 2023 - 13:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=22154

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی چەکدارێکی نەناسراو بۆ سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران، سەرۆکی تیمی ئەمنی باڵیۆزخانەکە کوژرا و دوو کارمەندی دیکەش بریندار بوون.

لە ئەنجامی هێرشێکی بەیانی ئەمڕۆ (هەینی)ی کەسێکی نەناسراو بۆ سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران، سەرۆکی تیمی ئەمنیی باڵوێزخانەکە کوژرا و دوو کارمەندی ئەو باڵیۆزخانەیە بریندار بوون. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باس لەوە دەکرێت بارودۆخیان جێگیرە.

بەپێی لێدوانەکانی پۆلیسی تاران، هێرشبەرەکە بە دوو منداڵەوە چووەتە ناو باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە کارمەندە ئەمنییەکانی باڵیۆزخانەکە کردووە. هێرشبەرەکە ڕایگەیاندووە کە هۆکاری هێرشەکەی کێشەیەکی کەسی و خێزانی بووە.

ناوبراو لە دانپێدانانی سەرەتاییدا وتی؛
مانگی شوباتی ساڵی رابردوو هاوسەرەکەم چووە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە. لە سەردانە بەردەوامەکانم بۆ باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران هیچ وەڵامێکم لێیان وەرنەگرتەوە و پێم وابوو کە هاوسەرەکەم لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تارانە و ئامادە نییە چاوی پێم بکەوێت. ئەم بەیانییە بڕیارمدا بەو کڵاشینکۆفەی کە پێشتر ئامادەم کردبوو بچمە ئەم باڵیۆزخانەیە.

وەزارەتەکانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامە ئەم ڕووداوەیان شەرمەزار کرد و هاوخەمی خۆیان بۆ هاوتا ئازەربایجانەکانیان دەربڕی.
ئایخان حاجی زادە، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسێکی هەواڵی تورکیا، ئامادەیی حکومەتی ئیلهام عەلیێڤ بۆ چۆڵکردن و ڕاگرتنی چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران ڕاگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *