وەزیری دەرەوەی ئێران لە لوبنان لەگەڵ نەخالە و حەسەن نەسروڵڵا کۆبووەوە

شەممە 14 كانونی دووه‌م 2023 - 20:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=21678

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی گەشتێکی بۆ لوبنان لەگەڵ چەند بەرپرس و کەسایەتییەکی لوبنانی و فەلەستینی، لەوانە عەبدوڵڵا بوحبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری لوبنان، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبوونەوە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنی زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە شاری بەیروت، جەختی لە سەر بەهێزبوون و کاریگەری بەرەی خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی و پیلانەکانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی کردەوە و وتی: لە هەر شوێنێک کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆڕاگری و فەڵەستین لە گەڵ یەکتر بن، دەتوانن هاوکێشەکان بەرەو گۆڕانکاری ببەن.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی سەرچاوەی سەرەکی ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییە لە ناوچەکە و ناسنامەی ڕەگەزپەرستی و توندڕۆیی حکومەتی نوێی ئەو ڕژێمەش بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە و ڕەوتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە گەڵ زایۆنیستەکانی داگیرکار بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات.

زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینیش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: خۆشبەختانە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستینی یەکڕیزییەکی کەم وێنەیان لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی هەیە و لە خاڵی بەرامبەریش، دوژمن لە لاوازترین دۆخی مێژووی خۆیدایە.

ناوبراو وتی: خۆڕاگری ئامادەیی تەواوی بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی خۆی هەیە و سەرکەوتنە بەردەوامەکانی ئێرانیش لە ناوچەکە بووەتە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵی خوڵقاندنی کێشە بۆ کۆماری ئیسلامی بدەن.

نەخالە وتی کە تەنیا هێزێک کە دەتوانێت لە گۆڕەپانەکە و بە شێوازی ڕاستەقینە هاوکێشەکانی فەڵەستین بگۆڕێت، خۆڕاگرییە.

عەبدوڵڵاهیان هەروەها لە شاری بەیروت سەردانی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *