سوپای ئەمریکا: دەستمان بەسەر کەشتییەکی هەڵگری چەکی ئێراندا گرتووە کە ڕەوانەی یەمەن کرابوو!

هه‌ینی 13 كانونی دووه‌م 2023 - 00:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=21608

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی دەریایی ئەمریکا بانگەشەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی هەڵگری چەکی ئێرانی بۆ یەمەن لە کەنداوی عومان کرد.

هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەلەمێکی دەوریەی کەنار دەریاکانی USS Chinook توانی لە ٦ی کانونی دووەم کەشتییەکی نەناسراو لە کەنداوی عومان ڕابگرێت و دەستی بەسەردا بگرێت.

هێزی دەریایی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم کەشتییە ٢١٠٠ چەکی لە ئێرانەوە بۆ یەمەن هەڵگرتووە. هەروەها ئەم چەکانە هاوشێوەی ئەو چەکانە کە پێشتر لە ئێرانەوە بۆ یەمەن نێردراون.

بەپێی لێدوانەکانی تیمۆسی هۆکینز، وتەبێژی کەشتیەگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا، تیمی ئەم کەشتییە یەمەنین و دوای گەڕانەوەیان بۆ ئاوەکانی ئەم وڵاتە، ڕادەستی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن دەکرێن.

بانگەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی چەکی ئێرانی بۆ یەمەن لەکاتێکدا دووبارە دەبێتەوە کە ئەم وڵاتە لە پلەی یەکەمی فرۆشتنی چەکدایە لە جیهاندا. جگە لەوەش زۆربەی چەکەکانی سعودیە لەلایەن کۆمپانیاکانی چەکی ئەمریکییەوە دابین دەکرێن و ئەمەش لە ڕاپۆرتی ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ی نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن سەلمێنراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، کەنەدا و ئێران چەک بۆ لایەنە ناکۆکیەکان لە یەمەن دەنێرن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فەرماندەیی ناوەندیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ٨ی ئەیلولی ساڵی رابردوو دەستی سەر کەشتییەکی ماسیگرتنی هەڵگری تەقەمەنی و سووتەمەنی موشەکی گرتووە کە لە ئێرانەوە بەرەو یەمەن بەڕێوە بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *