ڤیدیۆ| کەشتیه جەنگییەکانی سوپای ئێران گەیشتنە زەریای ئەتڵەس

پێنج شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 21 - 22:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=2142

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتیە جەنگییەکانی سوپای ئێران بۆ یەکەمجار و بەبێ وەستانەوە لە بەندەرەکانی وڵاتانی دیکە، گەیشتنە زەریای ئەتڵەس.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتیە جەنگییەکانی سوپای ئێران بۆ یەکەمجار لە مێژووی دەریاوانی ئەو وڵاتە و بەبێ وەستانەوە لە بەندەرەکانی وڵاتانی دیکە، گەیشتنە زەریای ئەتڵەس.

بە وتەی حەبیبوڵا سەییاری یاریدەدەری فەرماندەی گشتی سوپای ئێران بۆ كاروباری ڕێکخستن، کەشتیە جەنگییەکانی مەکران و سەهەند لە ٣٠ی مانگی رابردوو لە کەناراوەکانی بەندەر عەباسی ئێران دەست بە جۆڵەیان کردووە و دوای تێپەڕاندنی ١٢ هەزار کیلۆمەتر چوونەتە ناو زەریای ئەتڵەسەوە.

سەییاری هەروەها گوتی: «ئامادەبوون لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، پەرەسەندنی دیپلۆماسیەتی دەریایی و ئامادەبوونی لە کەنداوی عەدەن بۆ مەبەستی پاراستنی هێڵەکانی پەیوەندی وڵات لە دژی تیرۆریزمی دەریایی بەشێکن لە ئەرکە تایبەتەکانی ئەم هێزانە.»

هێشتا شوێنی مەبەست و ئەرکی ئەو کەشتیانە ئاشکرا نەکراون، بەڵام پێدەچێت کەناراوەکانی ڤەنزوێلا، دوا شوێنی مەبەست بۆ ئەو کەشتیانە بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .