ئایەتوڵڵا خامنەیی: کاری گەورەی شەهید سولێمانی زیندووکردنەوەی بەرەی خۆڕاگری بووە

یەکشەممە 1 كانونی دووه‌م 2023 - 18:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=21193

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، زیندووکردنەوەی بەرەی خۆڕاگرییان بە کاری گەورە و سەرەکیی شەهید سولێمانی ناو برد و وتیان: ئەو شەهیدە ئازیزە بە هەموو جۆرە پاڵپشتییەک لە بەرەی خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی و پیلانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەرەی ستەمکاری، خۆڕاگرییان کردووەتە بابەتێکی هەمیشە زیندوو لە ناوچەکە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ یەک شەممە، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی بنەماڵە و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ناوەندی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید سولێمانی، ڕایانگەیاند کە وتەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا (ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان) سەبارەت بە تێکۆشانی بێ وێنەی شەهید سولێمانی، دەرگایەکی گەورەیە لە تێگەیشتن لە گرنگی کاری ئەو شەهیدە ئازیزە لە زیندووکردنەوەی بەرەی خۆڕاگری.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پێشکەوتنی فەڵەستینییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان و دەسکەوتەکانی خۆڕاگری لە عێراق، سوریا و یەمەن، وتیان: شەهید سولێمانی بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ساڵانی بەرگری پیرۆز و هەروەها ڕاوێژکردن لە گەڵ دۆستانی، خۆڕاگریی بە پشتن بەستن بە توانا ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەندام لەم بەرەیە، بەهێزتر کرد.

بەڕێزیان بە دەستخۆشی لە چالاکییە بەرچاوەکانی لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتیان: شوکر بۆ خودا کە بۆشایی شەهید سولێمانی لە زۆر بوارێکدا پڕ بووەتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاگرتنی پیلانگێڕی گەورەی داعش و لەناوبردنی زۆربەی ڕیشەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان بە کارێکی گەورەی شەهید سولێمانی ناو برد و وتیان: شەهید سولێمانی لەو تاقیکردنەوە گەورەیەش سەربەرزییەکی گەورەی تۆمار کرد.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان لە سەر زیندووهێشتنەی یادی تەواوی شەهیدان بە تایبەت شەهید سولێمانی کردەوە و وتیان: ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو گەلی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید سولێمانی ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *