ڕەزامەندی تورکیا بە کشانەوەی تەواوەتی لە سووریا!

شەممە 31 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=21163

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا رایگەیاند کە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەرپرسانی سووریا و تورکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆ پابەندبوونی خۆی بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی لە خاکی سووریا رایگەیاندووە.

ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا، بە بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە ڕووسیا، رایگەیاند کە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی مۆسکۆ بە رەزامەندی تورکیا بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری سووریا کۆتایی هات.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئەنقەرە پابەندبوونی خۆی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا راگەیاندووە و لە کۆبوونەوەکە باس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٠ سەبارەت بە کردنەوەی ڕێگای M4 کراوە. لایەنە بەشداربووەکانی ئەم کۆبوونەوەیە هەروەها جەختیان لەوە کردۆتەوە کە گرووپە کوردییەکان بەکرێگیراوانی ئەمریکا و ئیسرائیلن و بە گەورەترین مەترسی بۆ سووریا و تورکیا دادەنرێت.

سەرجەم ئەو بابەتانەی لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتری نێوان لایەنەکان، لە داهاتوودا کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاوکراوەتەوە کە دوێنێ خەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند؛ ئەگەر هەلومەرجەکان گونجاو بن، ئەگەری هەیە کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد هاوتا سورییەکەی ئەنجام بدرێت. کەشی ئەرێنی پێشهاتەکان، لەوانەش گفتوگۆی نێوان وەزیران و سەرۆکەکانی دەزگا هەواڵگریەكانی تورکیا و سووریا، وا دەکات کەبتوانرێت کۆبوونەوە لەنێوان سەرکردەکانی دوو وڵات ئەنجام بدرێت.

شایانی باسە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری تورکیا، سووریا و ڕووسیا لە مۆسکۆ کە لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، باس لە چارەسەرەکانی قەیرانی سووریا و پێویستی درێژەدان بە دیالۆگ بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە سوریا کرایەوە. لە کۆتایی ئەم دیدارەدا وەزیرانی بەرگری ئەم سێ وڵاتە دانوستانەکەیان بە ئەرێنی زانی و جەختیان لە پێویستی درێژەدان بە دانوستانەکان بە مەبەستی سەقامگیری زیاتری دۆخی سووریا و تەواوی ناوچەکە کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *