ئێران: بەهێزکردنی یەکە زرێپۆشەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوا/ ڕوبەڕوبونەوەی گروپە جوداخوازەکان بەردەوامە

هه‌ینی 25 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=19924

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەهێزکردنی یەکە زرێپۆشەکانی سوپای پاسدارانی لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ڕاگەیاند و وتی: ڕوبەڕوبونەوەی گروپە جوداخوازەکان بەردەوامە.

لیوا محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران، جێگیرکردنی یەکە زرێپۆشەکان و هێزی تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران ڕاگەیاند.

ناوبراو هەروەها وتی: دوابەدوای جموجۆڵی ئاژاوەگێڕان و گرووپە تیرۆریستییە جوداخوازەکانی دژبەری ئێران لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و دروستکردنی ئاژاوەگێڕی و نائەمنی لە هەندێک ناوچە، هێزە زەمینیەکانی سوپای پاسداران بە بەهێزکردنی پێگەکانی لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران و سوودوەرگرتن لە هاوکاری خەڵکی پەرۆشی خۆجێیی، بە جیدی ڕوبەڕوی هەر هەوڵێکی دژبەرانە دەبێتەوە.

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، بە ئاماژەدان بەوەی کە هەندێک لە یەکە زرێپۆش و هێزە تایبەتەکان لە ئێستادا بەرەو پارێزگا سنوورییەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەرێکەوتوون، ڕوونی کردەوە: ئەم هەنگاوەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران بۆ بەهێزکردنی یەکەکانی جێگیر لەسەر سنوورەکان و ڕێگریکردن لە هاتن و دزەکردنی تیمە تیرۆریستییەکانی سەر بە گروپە جوداخوازەکان لە هەرێمی باکوری عێراق ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *