بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر گروپەکانی دژبەری ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان

سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 22 - 18:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=19777

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە چەکدارەکانی ئێران بە چەند مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، پێگەکانی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان لە ناوچەی ئاڵتۆن کۆپری کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا، پێگەکانی گرووپی پارتی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی ئاڵتۆن کۆپری کراوەتە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئەو هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.

هێرشەکانی ئەمڕۆ چوارەمین خولی هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە لە دژی گروپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە باکووری عێراق. خولی یەکەمی هێرشەکان لە ٦ی ئەیلوول ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ١٥ کەس کوژران و ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون. لە خولی دووەمی هێرشەکان لە ١٤ی ئەم مانگەدا، ناوچەکانی سیدکان، کۆیە، و باشووری سلێمانی کرانە ئامانج و لانیکەم دوو ئەندامی گروپی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران کوژران و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە خولی سێیەمی هێرشەکاندا کە لە ٢١ی ئەم مانگەدا ئەنجام درا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی “بێهزاد ئیسکات” کوژرا.

شایانی باسە دوای هۆشدارییە بەردەوامەکانی ئێران بۆ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ داماڵینی چەک لە گرووپە تیرۆریستییەکان و دەرکردنیان لە ناوچەکە و بێ هەڵوێستی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەو هۆشدارییانە، هێزە چەکدارەکانی ئێران خولێکی نوێی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانیەکانی لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە، لە دژی گروپە تیرۆریستییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، رێکخراوی کوردستانی حیزبی شیوعی لە ئێران (کومەلە)، و پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) دەستپێکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام