ئێران: نابێت هەرێمی کوردستان شوێنی هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ناوخۆی ئێران بێت

دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 22 - 18:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=19752

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لەگەڵ میدیاکان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان دایەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: چاوەڕوانی ئێران بە دڵنیاییەوە ئەوەیە کە هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی لە خاکی عێراقەوە دروست نەبێت و خاکی عێراق وەک سەرچاوەیەکی هەڕەشە لە دژی ئێران بەکارنەهێنرێت.

کەنعانی جەختیشی کردەوە: چاوەڕوانین حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانیان جێبەجێ بکەن. بەداخەوە سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی کە لە لایەن بەرپرسانی حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پێمان دراوە، بەڵام ئەمە ڕووی نەداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە یەک مانگی ڕابردوو دوو کۆبوونەوە لە تاران و بەغدا لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمنیی هەر دوو وڵات بەڕێوەچوو و تێیدا چاوەڕوانییەکان و مافی ئێران بە ڕوونی باس کرا و جەخت لەوەش کرایەوە کە نابێت هەرێمی کوردستان شوێنی هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ناوخۆی ئێران بێت و ئەوانەش بگاتە دەستی تیرۆریستان و ئاژاوەگێڕان بۆ مەترسیدانان لە سەر ئاسایشی هاووڵاتیانی ئێرانی بەڵام بەداخەوە کە چاوەڕوانییەکانی ئێران بەدی نەهاتووە.

ناوبراو وتیشی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی ڕێزگرتنە لە دەسەڵات و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بەڵام ئەو تیرۆریستانەی کە لە خاکی عێراقدان، پێش ئەوەی کە ئاسایشی ئێران و سنورەکان و هاووڵاتیانی ڕوبەڕوی مەترسی بکەنەوە، بەم کردەوانەوە سەروەری عێراق پێشێل دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام