یادداشت: کودەتا لە ئەحرار شام!

 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
نووسەر: هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 22 - 22:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=19551

بەشێک لە گرووپەکانی سەر بە چەکدارانی “ئەحرار شام” ڕایانگەیاند کە فەرماندەی ئێستای ئەم گرووپەیان لابردووە و ئەنجوومەنی فەرماندەیییان هەڵوەشاندووەتەوە. وا دیارە ئەم پێشهاتانە لە “ئەحرار شام” هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەرەی “حەسەن سووفان” لە “تەحریر شام” و پشتگوێ خستنی سەربەخۆیی ئەم گرووپە ڕوویداوە، ناکۆکییەک کە نێوان دوو بەرەی ناو ئەحرار شام کە لە ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی ئەم گروپە بە شێوازی جیاجیا دەرکەتووە.

پێنج لیوا و کەتیبەی چەکدارانی “ئەحرار شام” ٨ی تشرینی دووەم فەرماندەی ئەم گرووپە، “عامر ئەلشێخ”یان لابرد و لە شوێنیدا “یوسف ئەلحەموی”یان بە نازناوی “ئەبو سلێمان” دانا.

ئەم پێنج لیوا و کەتیبەیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە فەرماندەیی ئێستای ئەحرار شام نوێنەری ئەم گرووپە نەبووە و بە شەرعی نازانن. بۆیە لە فەرماندەیی دوورخرایەوە و ئەنجوومەنی فەرماندەیی ئێستا هەڵوەشاندووە.

بەیاننامەی پێنج لیوا و کەتیبەی “ئەحرار شام” سەبارەت بە دەرکردنی فەرماندەیی ئێستای ئەحرار شام بەم شێوەیە:
ئەو لیوا و کەتیبانەی واژۆیان لەسەر ئەم بەیاننامەیە کردووە بریتین لە: “لیوای ئەلئیمان” (پارێزگای حەما)، “لیوای ئەلخیتاب” (سەهل ئەلغاب)، هێزە تایبەتەکانی “لیوای ئەلعادیات” (سەهل ئەلغاب)، “لیوای شام” (دیمەشق)، “کەتیبەی حەمزە” (ئیدلب).
ئەم لیوا و کەتیبانە داوایان لە کەتیب و گروپەکانی تری سەر بە ئەحرار شام کردووە پەیوەندیان پێوە بکە بۆ ئەوەی ئەحرار شام بگەڕێننەوە سەر ڕێگا ڕاستەکەی خۆی.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، بەشێکی تری لیوا و کەتیبانەی ئەحرار شام، لەوانە “لیوای عومەر ئەلفاروق” (ئیدلب)، ” کەتیبەی ئەنسارولحەق” (مەعرەت النەعمان)، “لیوای ئەحمەد عەساف”. (بنش) و “لیوای فەجرولئیسلام” (کفرومە) هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕاگرتنی چالاکییەکانیان لە ئەحرار شام بەهۆی سیاسەتی تاکلایەنەی فەرماندەکانی ئەحرار شام و نەبوونی ڕاوێژکاری لەگەڵ ئەندامانی تری ئەم گروپە ڕاگەیاند.

بەیاننامەی گرووپێکی تری بەشە جیابووەوەی ئەحرار شام
ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش دەرکردنی ئەم بەیاننامانە، ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەحرار شام زیاتر لە پێشوو دیار بوو. یەکێک لە دەرەنجامە هەرە دیارەکان، ڕاگەیاندنی بێبەری بوونی سەرکردەکانی ئێستا لە شەش سەرکردەی پێشووی ئەحرار شام بوو کە سێ کەسیان لە ساڵانی پێشوودا بەرپرسی ئەحرار شام بوون و سێ کەسەکەی تریش بە دامەزرێنەرانی ئەم گروپە دادەنرێت.
ئەم کەسانە بریتین لە: “جابر عەلی باشا” (فەرماندەی پێشووی ئەحرار شام)، “عەلی عومەر” (ئەویش لە قۆناغێکدا فەرماندەی ئەحرار شام بووە)، “موهەنەد ئەلمیسری” بە نازناوی “ئەبو یەحیا ئەلحموی” کە دوای کوشتنی “حەسان عەبود” فەرماندە و دامەزرێنەری ئەحرار شام، کەسی دووەم بوو کە فەرماندەیی ئەحرار شامی گرتە ئەستۆ.
ئەم بەیاننامەیە کەسانی دیکەی لە نەوەی یەکەمی ئەحرار شام و کەسانێک کە لە ئەحرار پۆستی گرنگیان هەبووە و لەگەڵ “حەسان عەبود” دامەزرێنەری ئەحرار شام کاریان کردبوو، وەک “محەمەد ڕەبیع ئەلسەفدی” ناسراو بە “ئەبو موسا ئەلکەناکری” و “ئەبو حەیدەرە ئەلرقە”، و “خالید ئەبو ئەنەس” ناسراو بە “ئەبو ئەنەس سەراقیب”یش لەخۆی گرتبوو.

بەیاننامەی بێبەری بوونی سەرکردەکانی پێشوو لەلایەن فەرماندەی ئێستا واتا، “عامر ئەلشێخ” و جێگرەکەی، “ئەحمەد ئەلدەدالاتی” بڵاوکراوەتەوە و بەگوێرەی میدیاکان، بە هاندانی “حەسەن سووفان” بووە یەکێک لە سەرکردە کۆنەکانی ئەحرار شام کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ “ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی” هەیە. ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرەڕای پەیوەندییەکانی ئەم دواییەی ئەحرار شام بە سەرۆکایەتیی “عامر الشێخ” لەگەڵ هەیئەی تەحریر شام، و بە بەشداری ئەم دوو گرووپە لە هێرش بۆ سەر “فەیلەقی سێیەم” سەر بە “جەیش ئەلوەتەنی” لە باکووری حەلەب زۆر نزیک بووەوە.

حەسەن سوفان (سەرکردەی بەرەی نزیک لە ئەلجۆلانی لە ئەحرار شام) و عەلی عومەر (یەکێک لە فەرماندەکانی ناڕازی بە هەبوونی پەیوەندی نزیک لەگەڵ تەحریر شام)

ئەم کەسانە بە کودەتایەک لە دژی فەرماندەی پێشووی ئەحرار شام، جابر عەلی باشا، سەرکردایەتی ئەحرار شامیان گرتە دەست. چیرۆکەکە ئەوە بوو کە “ئەحرار شام” لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٠ لە سەردەمی سەرکردایەتی “جابر عەلی باشا” لە لێواری پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ “بەرەی شامیە” (فەیلەقی سێیەم)ی ئێستا بوو، کە نیگەرانی “هیئەی تەحریر شام”ی لێکەوتەوە، ئەلجۆلانی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی لەو شێوەیە کە ئەگەری هەبوو ببێتە ڕکابەرێک بۆ تەحریر شام قبووڵ نەدەکرد. لە ڕاستیدا “بەرەی شامیە” و “ئەحرار شام” کە بڕیار بوو یەکبگرن، لە کۆنترین و بەئەزموونترین و گەورەترین گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە “جەیش ئەلوەتەنی” و “بەرەی وەتەنیە للتەحریر” دادەنران وە یەکگرتنی ئەم دوو گروپە تەحەدای گەورە بۆ تەحریر شام لە ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری بوو. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە هەمان ساڵدا کودەتایەک لەلایەن حەسەن سووفانی نزیک لە ئەلجۆلانی لە ئەحرار شام ئەنجام بدرێت و بەرەی نزیک لە تەحریر شام کاروباری ئەحرار شامیان کۆنترۆڵ کرد.

جابر عەلی باشا (فەرماندەی پێشووی ئەحرار شام و یەکێکە لەو کەسانەی ناڕازیە بە هەبوونی پەیوەندی نزیک لەگەڵ تەحریر شام)

بەڵام ناکۆکییەکانی ئەحرار شام تایبەت بە جموجۆڵەکانی ئەم دواییەدا نییە و ئەم ناکۆکیانە بۆ ساڵانێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، و بەدیاری کراوی دوای ئەوەی سەرکردە دامەزرێنەرانی ئەحرار شام لە ٩ی ئەیلولی ٢٠١٤ لە تەقینەوەیەکی گوماناویدا لە حەشارگەیەکی ژێرزەمینیدا کوژران.

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦، بەشێک لە سەرکردە دیارەکانی ئەحرار شام، واتە هاشم ئەلشێخ، ئەبو ساڵح تەحان، و ئەبو محمد سادیق و چەند فەرماندەیەکی تری ئەحرار شام، ئەندامێتی خۆیان لە ئەنجوومەنی گروپەکە بەهۆی شکستی ئەنجوومەنەکە لە هەڵبژاردنی سەرکردەیەکی نوێی هەڵپەسارد، لە ڕاستیدا ئەوە ناکۆکییەک بوو لە نێوان بەرەی توندڕەو و میانڕەوتر لە ئەحرار شام!

دوای ماوەیەک گروپی ئەحرار شام “عەلی عومەر”یان وەک فەرماندەی خۆی هەڵبژارد تا فەرماندە دابڕاوەکان، گروپێک کە لە ١٦ گروپ پێکهاتبوو لەژێر ناوی “جەیش ئەلئەحرار” بە فەرماندەیی سەرکردەی پێشووی ئەحرار “هیشام ئەلشێخ” ناسراو بە “ئەبو جابر” پێکبێنن. ئەم دابڕانە بۆ ئەوە بوو کە سەرکردەی بەرەی توندڕەو “هیشام ئەلشێخ” هەنگاوەکانی نووسینگەی سیاسی ئەحرار بە سەرۆکایەتی “لەبیب نەحاس” لە لیژنەی باڵای دانوستان و نیشاندانی خۆی وەک بەرەی میانڕەو قبووڵ نەبوو، هەربۆیە “هیشام ئەلشێخ” و “ئەبو ساڵح تەحان” (فەرماندەی سەربازی پێشووی ئەحرار) لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧ لە ئەحرار جیابوونەوە و لەگەڵ هێزەکانیان تێکەڵ بە “بەرەی فەتح ئەلشام” (بەرەی نوسرە)ی پێشوو بوونەوە.

هیشام ئەلشێخ (یەکێک لە سەرکردە کۆنەکانی ئەحرار شام کە پەیوەندی بە فەتح ئەلشامەوە کرد)

دوای چەند مانگێک هەیئەی تەحریر شام لەگەڵ ئەحرار شام تێکهەڵچوون و زۆربەی پێگەکانی ئەحراریان لە ئیدلب و حەما و حەلەب کۆنتڕۆڵ کردەوە و لە مانگی تەمموزی ٢٠١٧، دەروازەی سنووری باب ئەلهەوای بە بیانووی ئەوەی کە ئەحرار ڕێگەی بە تێپەڕبوونی سوپای تورکیا داوە، لە ئەحرار شام وەرگرتەوە. تەحریر شام تا رادەیەک هەموو ناوەندەکانی ئەحرار و بەتایبەتی ناوچە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە لە “سەهل غاب” بەدەست هێنا و بەمجۆرە هیچی لە ئەحرار نەما.

لە ماوەی فەرماندەیی “عەلی باشا” لە مانگی ئابی ٢٠١٨ تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئەحرار شام ماوەیەکی ئارامی لانیکەم بەڕواڵەت بەسەر برد، چونکە چەکدارانی ئیدلب سەرقاڵی ململانێ لەگەڵ سوپای سووریا و هێزەکانی ڕووسیا بوون. لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەشێک لە ئەحرار شام بە پاڵپشتی تەحریر شام لە فەرماندەیی ئەم گرووپە یاخی بوون و ئەمەش دواجار بووە هۆی دوورخستنەوەی “جابر عەلی باشا” و دانانی عامر ئەلشێخ. بەرەی جابر عەلی باشا پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییە بە گوشاری حەسەن سووفان و تەحریر شام دروست بووە.

عامر ئەلشێخ، فەرماندەی لەکارلادراوی ئەحرار شام

لەم نێوەندەدا دەکرێ بڵێین ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت کودەتایەکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تەحریر شامە لە دژی بەرەی نزیک یان ژێردەستەی تەحریر شام لە ئەحرار شام.
لە ڕاستیدا “لیوای ئەلئیمان” کە تەنها یەکێکە لە لیوا ناڕازییانەی بەرامبەر فەرماندەیی ناوەندی ئەحرار، چارەکێک لە ئەندامانی ئەحرار شام پێکدەهێنێت کە هاوکات یەک لەسەر سێی هێزە تایبەتەکانی ئەحرار شام لەخۆدەگرێت.
لەم نێوەندەدا ئەوەی دیارە گوێڕایەڵی زۆری ئەحرار شام لە تەحریر شام لە دوو ساڵی ڕابردوودا، کە زیاتر خۆی لە هێرشی هاوبەشی ئەم دوو گرووپە بۆ سەر فەیلەقی سێیەم نیشان دا، فەرماندەکانی پێشووی ئەم گروپەی تووڕە کردووە و پشتگوێ خستنی سەربەخۆیی ئەم گروپە لەلایەن زۆرێک لە لیوا و کەتیبەکانەوە قبوڵ نەکراوە و ناکۆکییەکانی ئێستای لێکەوتووەتەوە.

ئەوەی کە هەندێک لە گروپە دابڕاوەکان لە ئەحرار شام پێشتر پەیوەندییان بە فەیلەقی سێیەم کردووە، و ئەحرار شامی ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ تەحریر شام هێرشیان کردووەتە سەر فەیلقی سێیەم، دەتوانێت مانای خۆی هەبێت و دژایەتیی سەرکردەکانی نەوەی یەکەم و خاوەن ناکۆکی لەگەڵ تەحریر شامی زیاتر ڕوون بکاتەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، سەرەڕای هەوڵەکانی تەحریر شام بۆ فراوانکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ئیدلب و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان، دامەزراندنی گروپێکی گەورە لە ئەحرار شام بە بەراورد بە دەسەڵاتی تەحریر شام، ئەنجامەکەی بۆ ئەو گروپانە چی دەبێت؟ ئایا جموجۆڵەکانی ئەم دواییە ئاستەنگەکانی بەردەم هێزە چەکدارەکان بەتایبەت تەحریر شام لە ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری زیاتر ناکەن؟

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام