ڕاوێژکاری زێلێنسکی: هێرش بکرێتە سەر بەرهەمهێنەرانی درۆن لە ئێران

دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=19323

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر ئێران بەس نییە و داوای کرد هێرش بکرێتە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران.

میخائیل پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکرانیا لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ڕووسیا کە لە شەڕی ئۆکرانیا بەکار هێنراون لەلایەن ئێرانییەوە دابینکراون، داوای کرد هێرش بکرێتە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران.

ناوبراو لە یەکێک لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئۆکرانیا وتی: “من بڕوام وایە تەنیا سزادانی ئێران بەس نییە، و دەکرێت هێرشی ئامانجدار لە دژی ژێرخانەکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیک و .. لە ئێران ئەنجام بدرێت.”

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرت و بەڵگە سەبارەت بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیاوە لە شەڕی ئۆکرانیا لە لایەن میدیا و سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە بڵاوکراونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمبارەیەوە وتی: “ئێران ژمارەیەکی کەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا ناردووە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پێش دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا. ئەگەر بۆمان بسەلمێنرێت کە ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بەکاردەهێنێت، هەڵوێستمان دەبێت.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *