ئێران مووشەکێکی نوێی تایبەت بە مانگی دەستکردی تاقیکردەوە

یه‌ك شه‌ممه‌ 6 تشرینی دووه‌م 2022 - 10:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=19257

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای پاسدارانی ئێران بە سەرکەوتوویی مووشەکی “قائیم ١٠٠” تایبەت بە ناردنی مانگی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

تاقیکردنەوەی مووشەکی قائیم ١٠٠ لە بنکەی شاهرود و بە ئامادەبوونی لیوا ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران و کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و بەرپرسانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.

مانگیلەبەری قائیم ١٠٠ بە سێ قۆناغدا و بە کەڵک وەرگرتن لە سووتەمەنی ڕەق دەتوانێت مانگە دەستکردەکان بە کێشی ٨٠ کیلۆگرام لە ٥٠٠ کیلۆمەتری خولگەی زەوی جێگیر بکات.

لیوا ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێوڕەسمی تاقیکردنەوەی ئەم دەسکەوتە نیشتمانییەدا وتی کە وڵاتانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە سەرکردایەتی ڕژێمی ناپاک و تیرۆریستیی ئەمریکا بە سەرجەم تواناکانی خۆیانەوە لە بەرامبەر پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی پیلانگێڕییان کرد بەڵام هەوڵ و تێکۆشانی گەنجانی زانای ئێران بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەم دەسکەوتە مەزنەی هاوکات لە گەڵ قورسترین سزا و گەمارۆکانی مرۆڤایەتی بۆ وڵاتی ئازیزمان بە دیاری هێناوە.

بەپێی زانیارییەکانی لیوا جەعفەرئابادی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، قائیم ١٠٠ یەکەم جۆر لە جۆرەکانی مووشەکی تایبەت بە ناردنی مانگی دەستکرد لە زنجیرەی قائیمە. قائیم ١٠٥ و قائیم ١١٠ و قائیم ١٣٠ جۆرەکانی دیکەی ئەم مووشەکانە دەبن کە قائیم ١٢٠ بۆ ناردنی مانگە دەستکردەکە لە ٣٦٠٠٠ کیلۆمەتری خولگەی زەویدا بەکاردەهێنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *