بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران: پیلانی دوژمنان شکستێکی گەورەی هێناوە

هه‌ینی 28 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=18935

وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە سەر پیلانگێڕییەکانی دوژمنان بە سەرکردایەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناوخۆی ئێران بڵاو کردەوە.

لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە پیلانی دوژمنانی لە سەرجەم بەشەکاندا ڕوون کردووەتەوە، هاتووە کە لە ماوەی یەک مانگ و نیوی ڕابردوو، دوژمنی ئەمریکی و هاوپەیمانانی ناپاک و بەکرێگیراوان و میدیاکانی سەر بەوان، بە هەموو هێزێکەوە شەڕێکی هەمەلایەنەیان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرد. بۆ کۆمەڵەی هەواڵگری پڕ لە شانازیی وڵات کە لە 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژ و سات بە سات بەدواداچوون بۆ جموجوڵەکانی شەیتانی گەورە دەکەن، بچووکترین گومان لەوەدا نییە کە دوژمن سەرجەم سیناریۆکانی شەڕی نەرم و پرۆسەکانی بۆ دانانی کاریگەری لە دژی گەلی خۆڕاگر و سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی هێناوەتە گۆڕەپانەکەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ڕایدەگەێنین کە دوژمن هەندێک کێشەی خوڵقاندووە، ڕووداوەکان زیانی لێکەوتووەتەوە، ژمارەیەک لە گەنجانی ئەم ئاو و خاکەی بە کوشتن داوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێین کە لە مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی شکستی هێناوە و هیچ ئامانجێکی بە دەست نەهێناوە. دوژمنی ئەمریکی و بەریتانیی ناپاک دان بەمەدا دەنێن بەڵام توانای ئاشکراکردنیان نییە.

هەروەها لە بەشی کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئەوەی سەلماندووە کە پیلانی وێرانکردنی ئێران شکستێکی گەورەی هێناوە، هەمان ئەو پیلانەی کە پێشتر لە ئەفغانستان، عێراق، سوریا، یەمەن و لیبیا جێبەجێیان کرد بەڵام لە ئێرانی بەهێزدا شکستی هێنا. ئاساییە کە بۆ قەرەبووی ئەم شکستەش ڕوو بکەنە تۆڵەسەندنەوە لە گەلی سەربەرزی ئێران و دەستبەجێ پەروەردەکراوەکانی داعش و تیرۆریستە جوداییخوازەکانیان هێنایە گۆڕەپانەکەوە. یەکگرتوویی کۆمەڵەی هەواڵگریی وڵات زیاتر لە هەر جارێکی دیکە شکست و سەرشۆڕی دەخاتە بەرەی دوژمنان و بە دڵنیاییەوە کە تاوانەکانی ئەوان هیچ کات لەبیر ناکرێت و وەک بەڵێنێکی خودایی تۆڵەیان لێدەکرێتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *