تیرۆرکردنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە زاهێدان + وێنە

چوار شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=18860

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سوپای سەلمان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە ناوەکانی عەقید مەهدی مولاشاهی و جەواد کیخا لە کارمەندانی بەسیجی زاهێدان، لە گۆڕەپانێکی ئەم شارە تیرۆر کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قەرارگای قودس، ئەم دوو كەسە دوای تەواوكردنی كارەكانیان لە رێگەی ماڵەوە بوون، کە ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو هێرشیان دەکاتە سەر و دەکوژرێن. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ دۆزینەوەی تاوانبار یان تاوانباران گیراوەتەبەر.

تا ئێستا هیچ گروپ و کەسێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشە تیرۆریستییە رانەگەیاندووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەكانی ئەم دواییەی گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازەكان، وەک گروپی ناسراو بە جەیش ئەلعەدل و هتد، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هێرشەش لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام درا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *