پێداگریی ئێران لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا

چوار شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 08:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=18115

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە گفتوگۆی کرد.

فەریق محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ژەنەراڵ زاکیر حەسەنۆڤ، وەزیری بەرگریی کۆماری ئازەربایجان بۆ کەمکردنەوەی گرژیی نێوان ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان ئەنجامدا.

ئەم پەیوەندییە بە مەبەستی باشترکردنی پەیوەندییە سەربازییەکان و هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان ئەنجام دراوە. باقری و حەسەنۆڤ جەختیان لە دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان کردەوە و هاوڕایی خۆیان لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی سەربازی راگەیاند. لە درێژەی گفتوگۆکەدا لایەنەکان ئامادەیی خۆیان لە ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەش یان هەماهەنگ لەسەر سنوورەکانی هەردوو وڵات ڕاگەیاند.

وەزیری بەرگریی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند، “کێشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان دەتوانرێت بە دیالۆگ و دۆستایەتی چارەسەر بکرێن. ئێمە چاومان لە خاکی ئەرمینیا نییە و هیچ نیازێکمان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاکی ئەرمینیا نییە”.

لێدوانەکانی ژەنەڕاڵ حەسەنۆڤ لەکاتێکدایە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سوپای کۆماری ئازەربایجان بە دەستبەسەرداگرتنی حەوت پێگەی سەربازیی توانی لە قووڵایی خاکی ئەرمینیا پێشڕەوی بکات. هەروەها زیادبوونی جموجۆڵەکانی باکۆ، لەوانە ناردنی نزیکەی ٦٠ بارهەڵگری سەربازی بۆ ناوچەی فۆزولی و جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس٣٠٠ لە باکۆ، ئاماژە بەوە دەکات کە کۆماری ئازەربایجان بەنیازە دەست بەسەر ناوچەکانی پارێزگاکانی سیڤنیک، ڤیۆتسجور و گغارکۆنیکدا لە باشووری ئەرمینیا لە داهاتوویەکی نزیکدا بگرێت.

پێشتر باقری رایگەیاندبوو، “گۆڕانکاری لە سنوورەکانی وڵاتانی ناوچەکە و بارودۆخی جیۆپۆلەتیک و ڕاستیەکانی ناوچەکەدا قبووڵ ناکەین؛ ئامۆژگاری هەردوو وڵاتی دراوسێمان، ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکەین، کە بە رێگەی ئاشتیانە و دیالۆگ کێشەکانیان چارەسەر بکەن، و رێگەش بە دروستبوونی ململانێ و شەڕ و گۆڕانکاری لە سنوورەکان نادەین و بە لە بەرامبەریدا بێدەنگ نابین”.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام